___ .١ ____

لەسەرجەم بواری ژینا

زانست و پەروەردەو ئەدەب

لەبار دەبەن

هەتا قەڵەمێك گوڵ دەركا

چەندین گوللە

سنوورەكان ئاو دیو دەكا

برسێتی بووەتە بەرگ و

لەبەر نووسین و

شاعیران دەكرێ

ئەمڕۆ سیاسەت بابەتە

بەرپرس و گەندەخۆرەكان

خاوەن دیوان و شانامەن

كوا شاعیرێك

بەزاری خۆی

دەتوانێت تێر بەكوڵ بگری

كوا كتێبێك

لەنێو تۆزی گوڵدانێكا

دەستێكی سۆز

 روومەتی رووشاوی دەسڕێ

بەكوێدا دەڕۆی هەر باسی

قەیران و

گەندەڵی و

شان و بازووی كاكە میرە

خەڵكی لەرۆح و

كەناڵ و

خویندنەوەو

ژیانی خۆیشی زویرە

ساتەكانمان

جوینەوەی

سەدان ساڵی پێش ئێستایە

رۆشبیری و

شیعرو رۆمان

لای لاوانمان بێ مانایە

گرنگ گیرفانی رازاوەو

ماشینی ئاخر مۆدیلە

رۆحمان لەجەستەی مردوودا

پەست و دیلە

دەروازەكان

لەراستەوە

 بۆچەپ و خواروو سەروومان

پەیكەرێكی درز بردووە

ویژدان

زمان

نیشتمانێكی برین و

دڵێكی پارە پارەیە

هەموو یاساو رێساكانمان

بۆ گەردنی نەدارەكان

كۆت و بەندو سێدارەیە


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا