
ئەم دۆکیومێنتارییە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی هەشت ساڵەیە دەربارەی ژنانی ئێزیدی. دۆکیومێنتارییەکە تیشک دەخاتە سەر ئەو هەزاران ژنە ئێزیدییەی لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوون و هەموو ئەو منداڵانەی بەهۆی دەستدرێژی سێکسییەوە لەدایکبوون.
لە کوردستانی عێراق داعشە جیهادییەکان زۆرێک لە ژنانی کەمینەی ئێزیدییان بە دیلگرتووەو کردوویانن بەکۆیلەی سێکسی، لەگەڵ ئازادکردنی منداڵەکانیان لەلایەن کۆمەڵگاوە ڕەتکرانەوە، ئەمەش دایکەکانیانی ناچارکرد دەستبەرداری منداڵەکانیان ببن.
پاسکاڵ بۆرگۆک چیرۆکە دڵتەزێنەکەیان لە فیلمی دیکۆمێنتاریی "هاوار، منداڵە دەرکراوەکانمان" دەگێڕێتەوە.
ئانا، ژنێکی گەنجی ئێزیدییە. بە نهێنی بە ئۆتۆمبێل بۆ دۆزینەوەی کچەکەی لە کوردستان دەپەڕێتەوە. ئەو کچەکەی لەو کاتەدا لە باوەشی دابڕاوە، کە هێشتا منداڵێکی ساوا بوو. چونکە منداڵەکە کچی یەکێک لە ئەمیرەکانی داعشە لەلایەن خێزانەکەیانەوە ڕەتکراوەتەوە. لە کۆمەڵگەی ئێزیدیدا منداڵانی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی پەروەردە ناکرێن، باوک و مامی بۆیان ڕوون کردەوە، کە ناکرێت منداڵی دوژمن پەروەردە بکەین.
ئێزیدییەکان هەمیشە گۆشەگیرییان لەسەر کراوە، پاسکال بۆرگۆک دووشەممە لە فیلمی Tout Un Monde گووتی: (کەمینەیەک کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە باکووری عێراق، لە کوردستان دەژین. لە 3ی ئابی 2014، کاتێک داعش بڕیاریدا لە سوریاوە هێرش بۆ سەر عێراق بکات، پلانیان دانا بۆ وێرانکردنی گوندەکانی ئێزیدییەکان، کۆمەڵکوژکردنی پیاوەکانیان - و ڕفاندنی ژنانی ئێزیدی بۆ ئەوەی بیانکەنە کۆیلەی سێکسی- بۆ هاوسەرگیری زۆرەملێی. بۆ ئەوەی ئەو شتە بدۆزنەوە کە هیوایان بۆ دەخواست: دەوڵەتێکی ئیسلامییان درووستکرد. چیرۆکی ئانا و کچەکەی بەربڵاوە. هەموو ئەو ژنانەی کە ئەو ڕۆژە لەلایەن داعشەوە ڕفێندران، وەک پاداشتێک بۆ خزمەتەکانیان دیاری جیهادییەکان کران. پاشان لە بازاڕەکانی کۆیلە یان لە ئینتەرنێت (...).دەفرۆشران. هەموو ئەو ژنانە گەنج بوون. هەندێکیان پێشتر دایک بوون، هەندێکی تریان پێش هاوسەرگیری کچ بوون. پاسکال بۆرگۆک باس لەوە دەکات کە زۆرێکیان دووگیان بوون.)
بەگشتی دۆکیومێنتارییەکە لەبارەی چیرۆکی منداڵانی دەستدرێژی سێکسییەوە دەدوێت. پاسکال بۆرگۆک دۆخێکی ئاڵۆزی تایبەت وەبیردەهێنێتەوە، چونکە دوای ئەوەی منداڵەکانیان لەدایکبوون، لە دیلیدا پەروەردەکراون. دایکانی ئێزیدی دوای ڕزگاربوون ڕووبەڕووی منداڵەکانیان دەبنەوە، چونکە خۆیان دەبیننەوە لەگەڵ بنەماڵەکەیان و کۆمەڵگاکەیان. منداڵەکان لەدایکبوونیان لە تۆمارە فەرمییەکاندا تۆمار نەکراون، خێزانەکانیش ڕەتیدەکەنەوە، کە منداڵی داعش پەروەردە بکەن، چونکە خوێنی تیرۆریستان بە دەمارەکانیاندا دێت و دەڕوات.