بڕیار عەبدولڕەحمان - ڕواندز

ڕۆژی شەممە ٢٠٢٥/٩/٢٧ لەژێر سەرپەرشتی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی ڕواندز، م. پەیام ڕزگار یەکەمین پێشانگای تایبەتی خۆی کردەوە.

پێشانگاکە لە باخچەی گشتی ڕواندز بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە دۆستانی هونەر و ڕۆشنبیران کرایەوە و زیاتر لە ( ٣٠ ) تابلۆ نمایشکران.

سەبارەت بە کردنەوەی پێشانگاکە م. پەیام ڕزگار لە لێدوانێکدا بۆ ڕێگای کوردستان گوتی: پێشانگاکەم بە ناونیشانی (پاییزی ڕواندز) بوو، ئامانجم لە کردنەوەی پێشانگاکە ئەوەبوو، دوای تەواوکردنی پێنج ساڵی پەیمانگا و بەشداری کردنم لە چەندین پێشانگای هاوبەش، حەزم کرد پێشانگای تایبەت بە خۆمم هەبێت. کە تێیدا بەهرە و تواناکانی خۆم و تابلۆکانم نیشانی بینەر بدەم، حەزم کرد پاییزی ئەمساڵی ڕواندز ڕەنگاو ڕەنگ نیشان بدەم".

ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی" تابلۆکانم زیاتر گوزارشت له نیشتمانپەروەری، خۆشەویستی، ئافرەت، هتد... دەکەن. وە هونەری شێوەکاری لای من زۆر تایبەتە، هونەر دەربڕینی پەیامە، دەربڕینی هەستەکانە".

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا