
هەمزە گوڵانی
شەو نییە تاریکی دەستێکی نەپەڕێ
شەو نییە قاچێکی لە دەست نەدا
شەو نییە چاوێکی کوێر نەبێ
کەچی سەیرە؛
چراکانی "چوار چرا" هێندە خامۆشن
بە خوێنی کانیاوەکانیش داناگیرسێنەوە!
ڕۆژ نییە سنە نەبێتە پاڵەوانی گوتن،
وشە بە بێستوونی عیشقدا هەڵدەگەڕێ
کەچی مێروولەی پیتێک زاتی پەتی سێدارە ناکا!
بۆکان پڕبووە لەبووکی کوژراو،
زیرەک ئیستا تۆش گۆرانییەکانت ئاهەنگ ناگێڕن!
جوانڕۆ پێم ناڵێی
هەتاکەی جوان ڕۆ؟
