رێگای كوردستان
فۆتگرافەر و نووسەر كارزان حەمید، رۆمانی"(عاشق مچگرب نفسیا-)عاشقێكی دەروون ئاڵۆز" بەزمانی عەرەبی لەمانگی تشرینی دووەەمی داهاتوو بڵاو دەكاتەوە.
رۆمانەكەی كارزان حەمید، لەلایەن دەزگای ئۆستن ماكۆڵی پابڵیشەر، خانەی چاپ و بڵاوكراوەیەكی بەریتانییە و لقی لەزۆر وڵاتدا پەسند كراوە و لەلقی ئیمارات چاپ و بڵاودەكرێتەوە، و ئیستا لەماڵپەڕی سەرەكی دەزگاكە بۆ دەستخستنی پێشوەخەتەی رۆمانەكە ، دانراوە .
پێشتر كارزان حەمید، لە دەزگاكانی میدیایی كاری كردوەو خۆشی پسپۆری رۆژنامەنووسی فۆتۆگرافەرەو شارەزاو شیكارێكی بورای ئابورییە.
نووسەر زۆرتر بەزمانی عەرەبی دەنووسێت و هیوای ئەوە دەخوازێت ، كە رۆمانەكەی بخرێتە سەر زمانی كوردی و فەرەنسی و زمانەكانی دیكەش.
ناساندن/كڕۆكی رۆمانەكە كەلەسەر بەرگەكەی نووسراوە:-
بەڕاست چۆن دەتوانی جوانی ژیان بزانی ئەگەر پێشتر دیوی تاریكیەكەی نەبینی؟
هەموو رۆژ لەگەڵ رۆحم بەدیار برینی هێشتا كراوەم دادەنیشم ، هەندێك وایاندەزانی كەبەهەوڵدان دەتوانن تیماری ئەو برینە بكەن و بەدەستە سحراوییەكانیان ،ساریژ دەبێ،...ئەو چركە ساتە هەستم كرد لەئەزەلەوە دەیناسم، ئەو پەرییەیە كەساڵانێكی زۆرە چاوەڕێی دەكەم.
رۆحی بۆخۆیمی راكێشا، داوای لێكردم لێی نزیك ببمەوە و هەوڵی رازیكردنی بدەم، لەودەمە هەرچییەك رووبدات خەریكی ژین بین كە ئێستا تێیدا دەژین، گوێ بەوە نەدەین ئایندە چی پێیە، ئەو دەمە ویستم دەستی بگرم و بانگی بكەم!، دەمەوێ ددان بەوە بنێم كە هەندێك كات بێ ئومێد و ترسنۆك بووم، چونكە دەمویست هەر لەگەڵم بێ، ئای لەو پەیوەندییە چەند دەترسام.
ئەزیزە جوانەكەم، چەند لاملی لەو ژیانە وەك لەزۆر شتی دیكە هەر وای،! ئای ئەزیزی رۆحم ، چەندە لەو پەیوەندییە ماندووبووم، وەك لەو هەستە بێ هاوتایەش ماندووم.
ئەوەتا ئێستا ئەو ئامادەییە بۆ ئاوێتەی هەتاهەتایێ .......
بەم لینكەش رۆمانەكە بەدەستبهێنە:
https://austinmacauley.ae/ar/books/%d8%b9%d8%a7%d8%b4%d9%82-%d9%85%d8%b6%d8%b7%d8%b1%d8%a8-%d9%86%d9%81%d8%b3%d9%8a%d9%91%d9%8b%d8%a7/?fbclid=IwAR1zfm2IVhp0K2RI0bypixVzeCqXfPz0PzFkDoLSKrr6R7J7zPEWtS63ZDI