ـ پەندێک لە مێــــژوو ـ

ئامادەکردنی : عەباس داودی

 

دەگێڕنەوە پاش رووخانی یەکێتی ســـۆڤییەتی جاران، هەواڵگری ئەمریکا رێزلێنانی بۆ سیخوڕێکی رووسی خۆی کرد، کە پۆستی وەزیری خزمەتگوزارییە مەدەنییەکانی پێ سپێردرا بوو لە مۆسکۆی پایتەخت 

ئەفسەرێک لە هەواڵگری رووسی ، لێی پرسی : من بۆ خۆم بەرپرسیار بووم لە چاودێری کردنت، هیچ پەیوەندییەکتم بەرچاو نەکەوت لە گەڵ هەواڵگری ئەمریکا، و نە نامە گۆڕینەوەت هەبوو لە گەڵیاندا،

پێم ناڵێی تۆ چ کارێکت بۆیان ئەنجام دا، تاوەکو ئێستا رێزلێنانت بۆ بکەن...؟!

سیخۆڕەکە بەمجۆرە بەرسڤی دایەوە : هیچ دەرچوویەکی خاوەن بڕوانامە ، لە شوێنی خۆیاندا دامەزراندنم بۆیان نەدەکرد، بەڵکو بە پێچەوانەوە، کەسەکانم لە شوێنگەلێکدا دادەمەزراند کە شوێنی راستەقینەی خۆیان نەبێت، بۆ ئەوەی تیایدا پسپۆڕ نەبن، ئەسڵەن کاری ئەوان نەبێت، بەردەوام هانی بەرزکردنەوەی کەسە گەمژەکانم دەدا بۆ پۆستی باڵاتر، ریکڵامی راگەیاندنیشم بۆ دەکردن، ئەم لە لایەک و

 لە لایەکی تریشەوە هەوڵم دەدا پسپۆڕ و داهێنەران ، پەراوێز بخەم ، و پێشیان نەخەم، بە بیانووی کەم و کورتی مەرجی وەرگرتنیان،

 بە جۆرێک کارم کرد، تاوەکو تەنیا پیر و گەمژە نوێیەکان لە لوتکەی بڕیار و دەسەڵاتدا مانەوە.

 بەڵێ .. بەمجۆرە وڵاتم دووچاری هەرەسی هزری و پاشان کەوتنی یەکجارەکی کرد .

 هەڵبەت کە کار سپێردرایە کەسانێکی ناپسپۆڕ ، و نەزان لە ئەرکەکەیدا ، بە دڵنیاییەوە وڵات بێجگە لە وێرانەیی، کاول بوون هیچێکی تری لێ چاوەڕوان ناکرێت، هەروەکو بینیتان یەکێتی سۆڤییەت بە کوێ گەیشت لە داڕووخان .

  ـــ وەرگیراوە  ــ


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە