
شیعری:شلێر ئارۆشا
کامیاران
(١)
لە نێوان قژەکانم
گۆرانیێکی بۆن خۆشم شاردووتەوە و
بە قژگیری ناز،
قوفڵم کردووە
.
.
کلیلەکەی
لە دەستی تۆیە
دەستی تۆ...
(٢)
من هەنارەکانی سینگمم
کە لە دووریت ترەکانو
ڕژانە سەر دڵتەنگی نەبیندراوم
لە پەنجەکانی تۆدا سوور هەڵگەڕانو
دەنکە دەنکە
بوون بە وشەكانی کتێبێکی قەدەغەی نەخوێندراوم...
(٣)
من هەنارەکانی سینگمم
کە لە دووریت ترەکانو
ڕژانە سەر دڵتەنگی نەبیندراوم
لە پەنجەکانی تۆدا سوور هەڵگەڕانو
دەنکە دەنکە
بوون بە وشەكانی کتێبێکی قەدەغەی نەخوێندراوم.