
وتیان جوانی بەسەر دەچێت،
یەقینی یەک ئەمەی وت
ئەی بۆ نەیانووت ئەوە ترسی مردنە،
لە ئاوێنەی دەمووچاوا ،
چرچ و لۆچی هەڕەشە دەکات !
وتیان کەڵەشێریش نەبێت،
دنیا هەر قاچ درێژ دەکات بۆ ڕووناکی،
یەقینی دوو ئەمەی وت
ئەی بۆ نەیانووت هەمیشە لافاوی شەو
لە گەرووی تارییکییەوە دەگاتە وەستان،
لە چاوەکانی سپێدەدا بێداری باز ئەدات !
وتیان هەنجیر بە گەرما ،
دەگاتە تامی پێگەیشتن ،
یەقینی سێ ئەمەی وت
ئەی بۆ نەیانووت هەڕەتی هاوینە،
کە دەست ئەدا لە ستیانی میوەکان
نەک پێگەیشتن ،لە چڵی ئۆرگازمەوە
تا مەسبوون دەڕوات !
ڕۆژ هەڵەبجەیی
3/8/2026
