كامەران حاجی ئەلیاس


بەبۆنەی (49) ساڵەی دامەزراندنی تیپی میوزیكی پاشای گەورە و ساڵیادی لە دایك بوونی مامۆستای هونەر مەند (زرار محمەد مستەفا ) لە شاری ڕواندز، لە هۆڵی رۆشنبیری و هونەری ڕواندز بەئامادەبوونی  بەرپرسانی حكومی وحزبی وجەماوەرێكی زۆر ڕێوڕەسمێكی شایستە بەڕێوەچوو،  چەندین چالاكی  بەم بۆنەیەوە ،پێشكەش كران سەرەتای رێوڕەسمەكە بە وتەی قائمامیەتی رواندز دەستی پێكرد،دوای پەیڤی سەرپەرشتیاریئیدارەیسەربەخۆی سۆران دەستی خوێندرایەوە .ئەنجا وتاری تۆڕی میدیایی ڕووداو خوێنداریەوە، وەپەیڤی تیپی میوزیكی پاشای گەورە پێشكەش كرا، پاشان میوزیكی (یاد و وەفا) لە دانان و دابەشكردنی هونەرمەند چەتۆ نەورۆز پێشكەش كرا. دوایی كۆڕاڵی (رابەر) ،دانان و دابەشكردنی ئامانج غازی  پێشكەش كرا، گۆرانی (كۆچەری ) لە لایەن هونەرمەند وەلی دۆسكی پێشكەش بە ئامادەبووان كرا. 
مۆنۆدرامای (تۆ لەكوێ) لە ئامادەكردن و نواندنی كامەران حاجی ئەلیاس  پێشكەش كرا. 
نمایش كردنی بەڵگە فیلمی (ئاوازی خەرەند) كە بەرهەمی تۆڕی میدیایی رووداو بوو پێشكەش كرا.
پەیڤی بنەماڵە پێشكەش كرا. 
ئەوەی جێگەی باسە رێوڕەسمەكە لە لایەن تۆڕی میدیایی رووداو بە هەماهەنگی تیپی میوزیكی پاشای گەورە بەرێوەچوو.
لە كۆتاییدا دانانی تاجەگوڵی وەفا بۆ سەرگڵكۆی زرار مستەفا ، رێوڕەسمەكە كۆتایی هات.
شایانی باسەلە 1977/7/1، لە سەر دەستی مامۆستای هونەرمەند (زرار محەمەد مستەفا) تیپی مۆسیقای پاشای گەورە دامەزرا، بەداخەوە لە دوای لە نیو سەدە خزمەتكردن  بە بواری هونەر و شانۆ و مۆسیقا، لە 7ی 12 ی 2024 دا هونەرمەند زرار محەمەد مستەفا، دڵە گەورەكەی لە لێدان كەوت لە گۆڕستانی گەردەگەرد لە شاری ڕواندز بەخاك سپێردرا هەزاران سڵاو چەپكە گوڵ پێشكەش بە رۆحی  دوورد بۆ گیانی پاكی.

 

No description available.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا