شیعری زیرەک کەمال
شێخ وەسانان ئازارێکە
هەرگیز هەرگیز نابڕێتەوە
خەزانێکە بەهاتنی سەد بەهاریش
سیمای سەوزی ناژیێتەوە
شێخ وەسانان تاوانێکە
هەرگیز نابێت بە ڕابردوو
پێم سەیربوو لەو ڕۆژەدا
زەوی یاسای سوڕانەوەی
لێ تێک نەچوو
بروسکە ژانە
لەناو ڕۆحما دێت و دەچێ
شێخ وەسانان
گەورەبرینە لەسەر دڵما
وەکو کەپرەو چیای هەورێ