بەشی(١٨)
فەقێ پۆزەتیڤیست
کوڕم خۆگەر ئەو بومەلەرزەیە، کار و تووڕەیی اللە بێت، دیارە اللەکەی ئێوەی مەلا و فەقێ، لایانگری تورک و پارس و عارەبە، و اللەیەکی زۆر نادادپەروەریشە!
ئاخر تۆ سەیرکە، لەو چوار دەوڵەتە داگیرکەرەی، پێیان دەڵێن(تۆرکیا-عێراق-ئێران-سوریا)، خاکی تۆی گێل و مەلا پشتەی نەخوێندەوار و کوردیان بەسەردا دابەشکراوە. بومەلەرزە تەنها لە ناوچە کوردنشینەکان دەدات! عەفرین و سنە و وان و زاخۆی کورد تەختی زەوی دەکات، نەک تەهران و دیمەشق و ئەنقەرە و بەغدا. کەواتا قڕکردن و زیندەبەچاڵکردن و تەختکردنی ماڵ و حاڵ و هەموو شتێکی کورد، بە دەست تورک و عارەب و پارسەوە بەس نییە، دیارە اللەیش چووەتە بەرەی تەعریب و تەتریک و تەفریس و نەیاری کورد.
تۆبە ئەستەغفیرەڵڵا خودایە، وەڵڵاهی ئەو مەلا و فەقێیانە بە قەستی تووشی کفرت دەکەن!
کوڕە هەی لە مۆڕاڵ و ویژدان و تێگەیشتن و لۆژیکتان بەم باشە.
ئەو کوردەی باکوور و ڕۆژئاوا، وا ماڵیان وێران بوو و جەرگیان سووتا، لە جیاتی ئەوەی بێن و دڵنەواییان بکەن و یارمەتیان بدەن، دێن و قسەی قۆڕ و هەلیت و پەلیت دەکەن و دەڵێن:اللە غەزەبی لێگرتوون؟
کوڕم اللەکەی تۆ بێدەنگە و غەزەب لەو بێ ئەخلاقی و زینا و دەستدرێژکارییەی ئەو فتوحات چی و داگیرکەر و جەللاد و تیرۆرستانە ناگرێت کە دێن، کچ و ژن و دایک و خوشکە ئێزدییەکانی تۆی گێلە فەقێی بێ شەڕەف، لە شنگال و کۆجۆ دەکەن بە کەنیزە و لە بازاڕەکانی بێ مرەوتی و بێ شەڕەفی و بێ ئەخلاقی و داوێن پیسیدا، لە ڕقه و موسڵ و تەلەعفەر و کوێیتر وەک بووکەڵەیەکی بێ گیان، کڕین و فرۆشتنیان پێوەدەکەن و دەستدرێژیان دەکەنە سەر، کەچی دێت و غەزەب لە کوردێکی بێ زیان و هەشبەری سەمسور و ئامەد و عەفرین دەگریت!
ئاخ گێلەفەقێ، ئاخ، ئەرکم قورس و کارم سەختە. بەخوا تا ئەو هەموو مەلا و فەقێ و مەڕەی باشوور حاڵی کەم، خۆم لەبیرم دەچێتەوە.
وەڵاهی ئەوەی گەردێک گومانی لە جاشێتی و گەوادیی ئێوە هەبێت، جاش و گەوادە.
کوڕم بە زاتی خودا، گەر ئەو بوومەلەرزەیە لە فەلەستین و ماڵی ئیسماعیل هەنیئه و خالد مشعەلی تیرۆرست و بارەگایەکی حەماس و حەرەکەی جیهاد و کەتائیب قەسامی تیرۆرست، یان ماڵی مورسی و ئیخوانییەکی بدابوایە، هەرگیز، گووتان نەدەخوارد و نەتان دەگوت:غەزەبی اللە و هۆکارەکەی گوناح و زینا و بەڕەڵاییه. بەڵکو دەهاتن نزای شەهیدی و چوونە بەهەشت و حۆری گایین و شەڕاب نۆشکردنتان بۆ دەکردن.
پاشان کوڕم خۆ لەو بومەلەرزە بینیمان، یەک مەلها نەڕووخا. ئەو شوێنانە ئەسڵەن هەر مەلها و قەحپەخانەی تیانەبوو. بەڵام چەندین مزگەوت، ئەوەی ئێوە پێی دەڵێن ماڵی خوا! تەختی زەوی بوو و ڕووخا.
چەندین منداڵ و زارۆکی بێ تاوان ژێر دار و پەردووی ئەو هەموو باڵەخانە و دیوار و دار و بەرد و شتە کەوتن و گیانی پەپوولەییان فڕی. کەچی یەک بیناڵی یەڵدەرمی بنەچە کوردی، جاش، و ئۆردوگانی خوێن ڕێژ و و دەوڵەت باخچەڵی فاشیست و جندرمەی دڕندەی تورک، خوێن لە لوتیشی نەڕۆیی.
کاکە وەرنەوە هۆۆۆۆۆشششششش، هۆش.
کۆڕم پاشان ئەوەناشیرین کردن و بە دڕندەکردن و تاوانبارکردنی خوداوەندە، ئەوەی تۆ و مەلا پشتەی لۆژیک پووچ دەیکەن. دەوڵاهی من بم لە جیاتی خوداوەند، بەو هەموو میهرەبانی و نەرم و ڕەحیم و ڕەحمانییەی خۆم، گەرتا ئێستا غەزەبم لە یەک کەس و شت نەگرتبێت، هەر ئێستا لەو فەقێ گێل و مەلا پشتە غەزەبیاوییەی دەگرم و دەیانکەمە مەیموون کەر و بەراز.
ئەو مەلا پشتەیەی هەرگیز، ئاقڵ نابیت و هەر بەو لۆژیکە کەرانییەی خۆی، ئەوڕۆژە باسی لە تسۆنامییەکەی ئەندەنۆسیای دەکرد و لەسەر مینبەرێ. دەیشیڕاند و دەیگوت:وەڵاهی وەڵاهی، ئەو تسۆنامییەی ئەندەنوسیا، غەزەبی اللەی جەللەجەلالەهووە.
هەمووی بەهۆی مەلها و بەڕەڵایی و فەسادەتی ئەو خەڵکە بێ دین و کافر و غافڵەیە.
ئای لەو مەلا پشتە کەرەی، کوڕە بەخوای ئەو هەموو مەلا نەخوێندەوار و فەقێ گێلە بەمن چاک نابن.
مادانەیەک و دووانن. ئەمن نازانم ئەو کوردەی باشوور چ گوناحێکیان ئەنجامدابوو تا خوای گەورە ئەو هەموو مەلا و فەقێ نەخوێندەوارەیان بۆ بنێرێت؟
شەڵڵا وەکوو بەنی ئیسرائیلیەکان کوللە و بۆق و خوێن و کوڕە گوویشی بۆ بە تڕێڵە دەناردین، بەڵام ئەو مەلا و فەقێ ناحاڵیانە نا.
کوڕە دە بەڕەبولعالەمین، هیچ شتێک غەزەبی اللە نەبیت، ئەو فەیلەقە مەلا بەڵا و فەقێ گێلەیەی کوردستان غەزەبی اللەیە و خودا لەو کوردە بۆرەی باشووری گرتییە.
باشە ئەوە ئەو خەڵکه لۆ کەس ناپرسیت نا؟ هەمووی ڕێک بوویتە مەڕ و بزنی بن دەستی مەلا و فەقێیان!
کوڕە دەهەر جارەکی لەو قاوغی بزناتی و مەڕاتییە وەرنە دەر و خۆتان کەر بکەن و بپرسن:ئەرێ کاکە مەلای نەزان و لە کاکە فەقێی لە مەلا نەزانتر، ئەوەداماننا، خودا غەزەبی لە پیاو و گەنج گرت، ئەدی تاوانی ئەو دەیان و سەدان منداڵە چییە کە بە هۆی ئەو تسۆنامییە خنکان؟
ها گێلە فەقێ، بە پێی لۆژیکە خوار و خێچ و گوواوییەکەی توو و مەلا پشتە پشت پانی بیت، ئەوانیش شەڕابیان دەخواردەوە و بە دەردی خۆتان گوتەنی کاری بەدڕەوشتیان دەکرد و بەڕەڵا و بێ دین و گاور و جولەکە و قەحپەگێ و ماکەرگێ بوون !
جا ئەو مەلا پشتە پشت پانە، چەند چاو حیز و ژنانی و موونەرمە.
وەڵڵاهی هیوایەتی ناو ژنانە و لە هەموو پرسەیەکی دێ، بە بیانووی خەون تەفسیرکردنێ، خۆی دەکوتیتە بن جادری ژنان.
دڵم پڕە فەقێ، سەرەڕای ئەوەی زۆرم خۆشدەوێیت و زۆر بەزەییم بەو گێلایەتی و وێڵایەتییەت دێتەوە، زۆریشم پێخۆشە ڕسوات بکەم و پێت ڕابوێرم.
ئاخر ئیش و کاسبی خڵاس ببوو تا بێیتە فەقێیاتی؟
ئاخ فەقێ ئاخ، کەسەری توو و مەلا پشتە پشت مل پان و ئەو مەلا نەخوێندەوارانە چەندە گرانە.
باشە بۆوا لەو کوردە داماوە دەکەن و گەمە بە ئەقڵیەت و هۆش و ئیدراکیان دەکەن؟
تو وەرە لەو سەردەمی شەڕی تەکنەلۆجیا و چوونە سەر مەڕیخ و ڕۆبۆت دروستکردن و پێشکەوتنی زانست و شتە،
هێشتا فەقێ و مەلای کورد لە ئەشکەوتەکەی ئەفلاتۆندا بژین و قۆناغی کەربوون و مەڕبوونیان جێ نەهێشتبێت!
کوڕە دەوڵڵاهی کوردی باشوور هەمووی هێشتا ئەو قۆناغە لاهوتییەی تێنەپەڕاندووە کە ئۆگست کۆنت باسی دەکات!
فەقێ مێشک گۆرەوی، دەزانی لەگەڵ چیمە قۆناغی لاهوتی؟ یان گوێزم بۆ ژماردیت؟
کوڕە گێلە فەقێ تووزانیت زانست و فەلسەفە و لۆژیک چییە.
هەر مەردە خۆی بە ئینولتەمییە و ئیبنولباز و ئیبنولبن لادن و ئیبنولزەواهیری و ئیبنولسەید قوتب و ئیبنولوەهاب و ئیبنول مەودودییەکان فشکاتەوە و بڵێت عەن فلانول ئیبنولعەلان مین ئوختولخالەتی بینتولجەدەتی یەقول فی ڕیوایەتین و قالە فی ڕیواتین ئوخرا ئەیزەن حەددەسەنا هاکەزا وەقیلە قەولون زەعیفون عن ئەسەرین میتل هازا عەن ئیبنولسەعلەب و عن ئیبنولکیلاب ڕووی یا عەن مەیمونلکوردی .
گێلە فەقێ پۆزەتیڤیست توزانی ئۆگست کۆنت کێیە! کوڕە بەخوای خەریکە وەک ئەو فەقێیەی گێل بم.
گێلە ئۆگست کۆنت باس لەوە دەکات کە فیکری بەشەری بەسێ قۆناغی پەرەسەندنی کۆمەڵایەتی و مێژووییدا ڕەتبووە.
١-قوناغی:لاهوتی(ئایینی) قۆناغی(بوت پهرستی+فره خودایی+تاك خودایی).
٢-قوناغی:میتافیزیکی.
٣-قۆناغی پۆزەتیڤیزم(زانستی). ئەو قۆناغەی کە دەتوانین ناوی بنێین قۆناغی: گهشهی ئهقڵی مرۆڤ.
ئەو قۆناغەی کە مرۆڤ دهگات به باڵاترین و بهرزترین ئاستی هۆشیاری و لوتکەی گهشهکردن و پێشكهوتن.
ئەو قۆناغەی مرۆڤ لەجیاتی ئەوەی چیتر وەک تۆی گێلە فەقێ و مەلا پشتە پشت پانی نەخوێندەوار، پەنا بۆ تەفسیری لاهوتی و میتافیزیکی بەرێت و لەڕێگای غەیبانییەت و خودا و ئایین و ئەفسانە و میتافیزیکاوە خوێندنەوە بۆ دیاردە سروشتییەکان و گەردوون و بوون و مرۆڤ و ژیان بکات، ئیتر زانست و بیرکردنەوەی زانستی دەکات بە چەکی دەستی خۆی، بۆ شلۆڤەکردن و لێکدانەوەی دیاردەسروشتییەکان و هەموو شتێک.
گێلە فەقێ هێشتا ئێوەی مەلا و فەقێ و ئەو خەڵکە بە مەڕبووەی باشوور، لەو قۆناغەی لاهوتییەتدانە و لە ڕێگەی خەون و خەیاڵ و میتۆلۆژیا و غەیبانییەتەوە، شلۆڤەی دیاردە سروشتییەکان و شتەکان دەکەن!
کوڕم، وڵاتانی پێشکەوتوو ڕۆیشتنە سەر مانگ و مەڕیخی و لەمێژە ئەو قوناغەی لاهوتییەت و فیکری دینییان تێپەڕاندووە و گەیشتوون بە قۆناغی پۆزەتیڤیزم.
ئەو قوناغەی لە ڕێگای زانست و تێبینی و ئەزموونەوە، نهێنی بوون و یاساکانی گەردوون ئاشکرا دەکرێن.
نەوەک مەلا پشتەی پشت پان و گێلە فەقێی خۆمان و ئەو کوردە بۆرەی باشوور، هێشتا گونی لاهوت دەمژن و کێری میتۆلۆژیا دەلسنەوە و لە غەیبووبەی غەیبانییەتدان و هەموو شتێک بە شەتەحات و خورافە و بیری لاهوتی دەبەستنەوە و بێ مۆلەتی لاهوت و فەتوای لاهوت و قسەی قۆڕی پیاوانی ئایینی و کاهینانی لاهوتیزم، تڕێکیش ناکەنن.
ئەو کوردە داماوەی بیری لاهوتی هەموو بوونی داگیرکردووە و لاهوت و بیری ئایینی دەستی بەسەر هەموو شتێکی داگرتووە!
ئەو قۆناغەی کە هەموو شتێک لێکدانەوە و تەفسیرێکی غەیبانی و خوڕافی بۆ دەکرێت. ئەو قۆناغەی مرۆڤ بێ ئیرادە و بێ دەسەڵات و بە مەڕ و لاواز و ترسنۆک دەکرێت.
مرۆڤی ئۆروپی و وڵاتانی پێشکەوتوو، لەو سەردەمی پۆزەتیفیزمی و زانستیدا لە ڕێگای زانستەوە هەوڵدەدات ڕام و کۆنتڕۆڵی سروشت بکات و دیاردە سروشتییەکان و هەموو شتێک، لە ڕێگای زانستەوە لێکدانەوەی بۆ بکات.
ئەو کوردە بۆرە و ساویلکە و خۆشباوەڕەی خۆشمان بە هۆی ئەو مەلا و فەقێ نەخوێندەوارانە گەیشتووە بەو پەڕی سنووری مەڕێتی بوون و گەمژەیەتی.
ئۆروپا و وڵاتانی پێشکەوتوو، هەور و بارانی دەستکرد دروست دەکەن، کەچی مەلا و فەقێ نەخوێندەوارەکانی خۆشمان نوێژە بارانە دەکەن هاهاها.
وەڵاهی گێلەفەقێی دەماخ چەرچەف، ئەو کوردە بۆرەیە وا نەبوو هەرگیز، هەمووی ئێوەی فەقێ و مەلای نەخوێندەوار واتان لێکردن.
کوردی پێش ئەو پرۆسەداگیرکارییەی تەعریب و شاڵاوی عەرەب، کە ئێوەی مەلا و فەقێ مێشک هاککراوەکان، چەواشەکارانە و نەزانانە پێی دەڵێن (فتوحات)، کوردی پێش واعیز و کاهینەکان، کوردی پێش زاڵبوونی هەژموونی ئەو هێزه بناژۆخواز و کۆنەپەرستانە، زۆر شارستانی تر و کراوەتر و ژن دۆست تر و مرۆڤ دۆستتر بوون.
ئەفسووس، ئێوەی مەلا و فەقێ و ئەو هێزە تاریکپەرستانە، واتان لە ئەقڵ و هۆشی کوردی داماو و خۆشباوەڕ کرد، دڵ و دەروون و هۆشیاری و مێشکی تاکی کوردتان وێران و ژاراوی کرد و مرۆڤی کوردتان گەڕاندەوە بۆ ئەوپەڕی قۆناغی مەڕبوون و کۆیلایەتی بوون.