كەریم دەشتی
گیا بۆی گێڕامه‌وه چۆن سیسبوو
هه‌موو سپێدانێكی سپی
شاعیرێكی سپی
به جلێكی سپی
به دڵێكی سپی
به كاسكێتێكی سپی
ڕوو له باكوور به ته‌ك بازاڕه سپییه‌كه‌ی چراغ
كه وه‌ك هه‌ورێكی سپی
به‌سه‌ر سه‌ده‌یه‌ك له كفنی سپیی قیت بۆته‌وه
له ته‌نیشت فانیله سپییه هه‌ڵواسراوه‌كانی
سه‌ر په‌رژینی سپیی چوار ده‌وری باغی شار
له‌لای مناڵه دڵ سپییه خه‌مباره‌كانی سه‌ر شه‌قام
وه‌ك كۆترێكی سپیی داده‌به‌زێ
سه‌یری پاسه سپییه‌كه ده‌كا و
هه‌ندێ خه‌می سپی و
چه‌ند ڕسته‌یێ شیعری سپی
ئه‌نگوستیله‌یێكی نقێم سپی
پریاسكه‌یێ كاغه‌زی سپیی هه‌ڵگرتووه
به‌ره‌و باكوور، باكووری سپیی شۆڕ ده‌بێته‌وه
ئاوڕێكی سپی سپیی به‌ملاو به‌ملادا ده‌داته‌وه
تۆزێ له ته‌ك ئاوباره سپییه‌كه‌ی قشڵه‌ی كۆن ڕاده‌وه‌ستێ
هه‌ندێ سه‌یری هێلانه چۆله سپییه‌كه‌ی
له‌قله‌قه سپییه‌كه‌ی خانه‌قا ده‌كا
هه‌ناسه‌یێكی ساردی سپیی هه‌ڵده‌كێشێ
جگه‌ره‌یێكی فلته‌ر سپیی داده‌گیرسێنێ
ئه‌وسا خۆی و هه‌موو سپییه‌كانی
سپییه سپیی سپییه‌كانی
خۆی و تۆپه ڕیشێكی ڕه‌ش
ڕوو له باشوور ده‌كاته‌وه باشووری ڕه‌ش
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵ، ماڵێك له خه‌مێكی ره‌ش
ماڵێك له شه‌وێكی ڕه‌ش
ماڵێك له خه‌وێكی پڕ خه‌ونی ڕه‌ش
گه‌ڵا بۆی گێڕامه‌وه چۆن سیسبوو
______
* به یادی كاكه زیاد لادێیی شاعیر