من مەحکوم نیم بە خۆشەویستییەکی ساختە
و
قەرار نییه تا ئەبەد ناپاکێکم خۆش بوێ.
چیتر لە دڵی مندا
جێگایەک بۆ فریودەر و
هەڵێک بۆ لێبووردن نەماوە.
هەموو پەنجەرەکانم لە ڕووی خەیانەتکار دادەخەم.
دڵی هەزارجار شکاوم
دەکەم بە بەرد و
هەرچی بیرەوەری ڕۆژانی ڕابردووە
پێی ورد و خاش دەکەم.
تۆ ئومێدت کردم بە سەراب و
خەونەکانم بە خۆلەمێش.
برۆ و ونبـە.
بە هیوام بۆ هەمیشه
لە لیرەی تورکی ڕسواتر
و
لە تمەنی ئێرانی بێ بەهاتربیت