
كەریم دەشتی
تەنهایی خۆم
وەک ئازاری ئەبەدیی فەرهاد
لەبەر ڕۆحی
بێستوونی خەمگین کردووە
تەنهایی خۆم
وەک بۆنی چامەی غەریبی
لەبەر دڵی شکاوی نالی کردووە
بایەکانیش بۆ هەموو درەختە دوور و نزیکەکانی بردووە
ئێستاش وەک عەتری دوای
یەکەم پڕووشە بارانی
سەر سینەی خاک
بە ئاسمانی شار وەربووە
تەنهایی من
وەک تەنهایی زەویی وایە
هیوایەتی فەلەک تۆزێ بوەستێتو
ڕۆژی حەسانەوەی دابێ
ساڵەهای ساڵە
ئەسووڕێ و هەر ئەسووڕێ
بەڵام هەرگیز تەواو نایێ
تەنهایی من.