بڕیار عەبدولڕەحمان - ڕواندز
لە ئێوارەیێکی پاییزی ٢٠٢٥/١٠/٢دا، لە باخچەی گشتیی ڕواندز، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە كتێبدۆستان و ڕۆشنبیرانی شارەکە، حەسەن هەندرێنی، ناساندنی بۆ كۆمەڵە چیرۆكی (سێیەم چیا، كە لێمەوە نزیكە ) کرد.
ئێوارە کۆڕەکە لە لایەن بەشی ڕۆشنبیریی و هونەی ڕواندز ڕێکخرابوو، هەر لەم کۆڕە، مامۆستا یاسین برایم لە لایەنی ئەدەبیاتی جەنگ، خوێندنەوەی بۆ کۆمەڵە چیرۆکەکە کرد، دواتر ئامادەبووان بە سەرنج و پرسیارەکانیان، کۆڕەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
لە کۆتاییدا، نووسەر واژۆی لەسەر بەرهەمەکەی کردو پێشکەشی ئامادەبووانی کرد. ئەم بەرهەمە، سێیەمین بەرهەمی نووسەرە.