ئەمشەو خەمم کەنارێکە
دڵم غەرقی روبارێــکــە
تا سەحەر ئاهـو بێدارم
ناڵینم بـۆ دڵــدارێـــکـە
ئەمشەو دڵ و سینەو جەستەم
مەست و خەیاڵی یارێکە
لاشەم وەک رووحی تێنەبێ
بێ هۆشی یەک پەیامێکە
ئەمشەو زارم بێ حیوارە
خنکاوی نێو رۆژگارێکە
لە بەر دووری ئازیزێک وا
هیوای تەنها حیوارێکە
ئەمشەو چاوەکانم وشکن
وەک دەشت و بیابانێکە
خەو لە چاوم وا تۆراوە
تامەزرۆی یەک نیگارێکە
ئەمشەو تەنها بۆ یەک چرکەش
چاوانم دانەخستو ،وە
ئەوەندە سوور هەڵگەراون
لە رەنگی نێو هەنارێکە
ئەمشەو دڵم هـێـنـدە تەنگە
وەختە راوەستێ لە لـێدان
هێندە داخی هەڵگرتووە
نوقمی خەمی هەژارێـکە
ئەمشەو خەونم هەر خەیاڵە
هەناسەم بێ کەڵک و تاڵە
وەک پیرێـکی حەفـتـا ساڵە
ناخم چەشنی بورکانـێـکە
ئەمشەو تینووی دەستی بادەم
خۆم بێ هۆشکەم لە خەم زادەم
(مەهجور) یش وەک بەنی ئادەم
دەنۆشێ خەم سـاڵانـێـکە
.
.
((مەهجور))