ڕیچارد سیما
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
خوێندنەوەی کتێبێکی باش تەنیا بۆ چێژ نییە،سود بەمێشکیش دەگەیەنێت. بە گشتی خوێندنەوەی – ڕۆژنامە، گۆڤار، کتێبی ناچیرۆکی-پەیوەستە بەڕێژەی خاوبوونەوەی دابەزینی مەعریفە لە گەورەساڵان و تەنانەت تەمەنی زیاتر، ڕەنگە خوێندنەوەی چیرۆکی خەیاڵی سودی ناوازەی هەبێت. بۆنموونە، توێژینەوەکان دەریدەخەن ئاستی چیرۆکی خەیاڵی خوێندراوە، پێشبینیکەرێکی باشە بۆ توانای زمانی لەچاو کتێبە ناچیرۆکەکان. توێژینەوەکان دەریانخستووە باشتر ناسینی کۆمەڵگا، واتا توانامان بۆ بیرکردنەوە لەئەوانی دیکە و بەرکەوتە پێیان پەیوەستە بەزیاتر تێگەیشتنمان لە دنیا وەک شوێنێکی ئاڵۆز.
بۆچی؟ چیرۆکی خەیاڵی ناچارت دەکات دنیا و کەسایەتی چیرۆکێک وێنابکەیت. نیک باتریک، پرۆفیسۆری یاریدەدەری دەروونناسی لە زانینگەی ویسکانسین-مەدیسون، کارەکەت بەرکەوتەی بەڕوانگە جیاوازەکانەو لەڕووی دەروونییەوە جێگای ڕوانگە جیاوازەکان دەگرێتەوە. 
ڕایمۆند مار، مامۆستای دەروونناسی زانینگەی یورک لە تۆرنیتو، بۆ خوێندنەوەی چیرۆک دەڵێت:«تێڕوانینمان بۆئەزمونی خۆمان و هیترانیزۆر لەئێمە جیاوازباشتر دەبێت.» دەڵێت: «ئەمکارە بەسادەیی جۆرێک ڕامان و بیرکردنەوەی دەوێت کە دەکرێت سودی بۆمان هەبێت.»
بۆچی خوێندنەوە کردەیەکی کۆمەڵایەتییە
تەندروستی کۆمەڵایەتی بۆهەموان گرنگە. گەرچی خوێندنەوە زیاتر بە چالاکی تاک دادەنرێت، توانای کۆمەڵایەتیمان بەهێز دەکات.بۆتێگەیشتن لەچۆنێتییەکەی، هاوکارمانە بۆ ڕوانین لەوەی چۆن خوێندنەوە بەدرێژایی گەشەکردن پێکماندەهێنێت.
منداڵانی تەمەن٤ بۆ٦ساڵ، پەرە بەتیۆری مێشکیان دەدەن، واتا تێگەیشتن لەوەی هیتران باوەڕ، ڕوانگەو هەستیارییان جیاوازە. مار دەڵێت، توێژینەوەکان دەریدەخەن ئەو منداڵانەی زیاتر چیرۆکیان خوێندووەتەوە، خاڵی وەرچەرخانی گەشەکردنیان لەپێش ئەو منداڵانەوەیە کەمتر چیرۆک دەخوێننەوە. 
لە ساڵی ٢٠٢٥، مێتا لە ٢١ توێژینەوەدا دەریخستووە ئەو منداڵانەی چیرۆک زۆر دەخوێننەوە، هاوسۆزییان زیاترە. بەو بەڵگەیەیپەیوەندی هاوسۆزی و خوێندنەوە دوولایەنەیە. لە ساڵی ٢٠٢٤ توێژینەوە لەزیاتر لە ٩٠٠ منداڵ، باشتر لە بابەتەکە دەگەیشتن و پێشبینی هاوسۆزییان لەژیانی داهاتوودا دەکرد، هاوسۆزیش پێشبینی توانای خوێندنەوەی باشتر دەکرد. لە ساڵی٢٠٢٣ لە توێژینەوەیەکدا، ئەو نەوجەوانانەی زۆر دەیانخوێندەوە، لەگەورەییدا زیاتر کۆمەڵایەتی بوون.
مار گوتی، خوێندنەوەی چیرۆکی خەیاڵی «لەدنیادا،ھاوشێوەکردنێکی ئاڵۆزی مەعریفی و سۆزداری جیهانی کۆمەڵایەتی بە سودمان پێدەدات.»
توانای چیرۆکگێڕانەوە
ڕەنگە تا ئاستێک ئەم سودە بەهۆی توانای چیرۆکگێڕانەوە بێت. توێژینەوەی وێنەگرتنی دەمارەکان دەریدەخەن کە تۆڕەکانی مێشکی بەشداریی تێگەیشتن لەچیرۆکەکان لەگەڵ پێویستییەکان بۆ تیۆری دەروون تەواوکەری یەکترین.مار پێداچوونەوەیەکی بۆ توێژینەوەکە نووسیوە دەڵێت، ئەمە پیشانیدەدات «کە ئێمە چیرۆکەکان دەخوێنینەوە، تۆڕەکانی مێشکیبەکارهێن بۆ تێگەیشتن لە هیتران،چالاک دەکەین.»
باتریک گوتی،ڕەنگە سودی شێوەکانی چیۆکگێڕانەوە وەک تەلەڤزیۆن و فیلم هاوشێوەبێت، بەڵام «وێناکردنی دنیا لەمێشکماندالەکاتی خوێندنەوەدا دەیکەین. دنیاتپێ نادرێت، دەبێت وێنای بکەیت.»ڕەنگە ئەم زێدەکارە سودی چێرۆکخوێندنەوە بەهێزبکات. ڕەنگە کاتبەسەربردن لەگەڵ کەسایەتییە دڵخوازەکانی چیرۆک، یارمەتیمان بدات هەست بەپەیوەندی بکەین. مار گوتی: «تەنانەت ئەگەر هاوڕێکانیشمان لەلامان نەبن و نەتوانین کۆببینەوە، هەمیشە دەتوانین لاپەڕەکانی کتێبێک هەڵبدەینەوە.»
یانەی کتێب، گروپەکانی خوێندنەوەی هاوبەش و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک بووک‌تاک،دە‌تواننئێمە بەخوێنەرانی ترەوە ببەستنەوە و لایەنێکی دیکە بۆ بنیاتنانی توانای ناسینی کۆمەڵایەتیمان زیادبکەن.
باتریک گوتی،باسکردنی ئەوکتێبانەی دەیانخوێنینەوە لەگەڵ هیتران، تۆ نەک کەسایەتییەکی چیرۆکەکە وێنادەکەیت، بەڵکوو لەشێوازی کاردانەوەی هیترانیش بەرانبەر بە کەسایەتییەکان دەگەیت.
ئاڵنگارییکردنی جیاوازییەکان
خوێندنەوەی چیرۆکی خەیاڵی بەدەر لەیارمەتیدانی ناسینی کۆمەڵایەتی، وادەکات زیاتر لەدنیا و ئاڵۆزییەکانی بگەین. نووسەری باش، لە چاودێریکردنی دۆخی مرۆڤایەتیدا باڵادەستن و دەتوانن بەرەوڕووی ئەزمونی دەرەوەی ناوچەی ئاسودەییمان بکەنەوە.
باتریک گوتی: «خوێندنەوە، بەگژداچوونەوەی جیاوازییەکانە، بەجۆرێک زەینیەتی جیاواز، شوێنێکی جیاواز، ڕێبازی جیاوازە بۆ دنیا. پێموایە زۆربەی شوێنە سەرنجڕاکێشەکان بۆ خوێندنەوە، تا ئاستێک ئەوشوێنانەن ئەگەری جیاوازییە بەهێزترەکان پێکەوە متوربە دەکات.»
لە ساڵی٢٠٢٢ لەتوێژینەوەی زیاتر لە٥٠٠٠کەس،باتریک و هاوکارانیتێگەیشتن ئەوانەی زیاتر لەگەڵ خوێندنەوەی چیرۆکی ئەدەبی گەورەبوون، ئەگەری بوونە بەتەمەنانی جیهانبینی ئاڵۆزترلەقیاسێکی زۆردا زیاترە، دەوڵەمەندی دەروونناسی و خاکەڕایی فیکری زیاتر.
باتریکگوتی: «پێموایە ئەگەر بمانەوێت لەدنیایەکدا بژین وەک تاکێک ڕەفتار لەگەڵ هەموان بکرێت، زانینی ئاڵۆزی جیهان، بەتایبەت لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە ئاڵۆزە، لە ڕاستیدا لەوانەیە باش بێت.»
بەڵام توێژینەوە لە کاریگەریییەکانی خوێندنەوە لەڕووی بابەتییەوە دژوارە، چونکە باتریک دەڵێت: «خوێندنەوە بەشێکە لە ژیانی تاکێک. کاتێک مرۆڤ کاتی زیاتری، کەشی زیاتری بۆ خوێندنەوە هەبێت، بەڕێکەوت ناخوێنێتەوە.»
لەوانەیە سودەکان کاتیان بوێت تا کەڵەکە دەبن و دۆخی ئابووری-کۆمەڵایەتی پیشبینیکەری بەهێز، ڕەفتارو توانای خوێندنەوەیە، گەرچی لە ساڵی٢٠٢٥ توێژینەوەی زیاتر لە ١٤٠٠٠ خوێندکار دەریخست خوێندنەوە سودی بۆ منداڵانزۆرە کە ئاستی خوێندەواریی دایک و باوکیان کەمە.
مار دەڵێت: «هونەریسەرکەوتوو بەژمارەیەکی زۆر مرۆڤ زایەڵەی دێت، چونکە شتێک دەربارەی مرۆڤبوون لەخۆدەگرێت کە بۆ ئێمە سەرنجڕاکێشە و لەوانەیە تەواو تێی نەگەین.»
چۆن زیاتر بخوێنینەوە
بەهەنگاو دەستپێ بکە. مار پێماندەڵێت، پێش خەوتن موبایلەکەت بخەلاوە و ئەوکاتە بخوێنەوە. گوتی: «ڕەنگە پێویستی بە کاتژمێرێک بێت، بەڵام دەتوانین بە ١٥ خوولەک دەستپێ بکەین و پاشان بۆ ٣٠ خوولەک و ئینجا ٤٥ خوولەک تا کاتژمێرێک پێش خەوتن. پێدەچێت شتێکی باش بێت.»
بیکە نەریت. بەردەوام بوون کلیلە. باتریک گوتی: «پێموانییە هیچ کتێبێک بەتەنیا ژیانی تاکێک بگۆڕێت. لاموایە کەڵەکەکردنی کتێبێکی زۆر، واتا خوێندنەوەی چەندبارە، لە ڕاستیدا کاریگەری بەسەر شێوازی مرۆڤ دەربارەی دنیا زۆرە.»
نغرۆبەناو فرەجۆری پانتایی خوێندنەوەوە. شێوە جیاوازەکانی خوێندنەوە - کورتەچیرۆک، ڕۆمانی گرافیکی و چیرۆکی لایەنگرانە. مار بەسەرنجدان بە بەرنامەی کاری پڕکار و خوێندنەوەی گۆڤاری ئەکادیمی، بەباشی دەزانێت کورتەچیرۆک بخوێنێتەوە. مار گوتی: «سەختە وابەستەبین بە کتێبێکەوە.»
کتێبە دەنگییەکانیش بەسودن. باتریک دەڵێت، گوێگرتن لەکتێبی دەنگی هەر خوێندنەوەیە. لە ڕاستیدا، ڕەنگە تێگەیشتن لە هەندێک کتێب ئاسانتر بکات. باتریک گوتی، گوێگرتن لە ئۆلیسی جەیمس جۆیس نەک تەنیا تێگەیشتنی ئاسانتر و پێکەنیناویتر دەکات، بەڵکوو وادەکات«بزانین چەندی تەنیا میوزیکە.»
بیرت نەچێت کە پێویستە خوێندنەوە چێژبەخش بێت. باتریک گوتی: «من وەک ئەزمونێکی خوایی بیر لەخوێندنەوە ناکەمەوە کە دەبێت شەوانە بەتەنیا بخوێنیتەوە تا وەک تاکێک گەشە بکەیت.» بپڕژێرە سەرئەوەی چێژت پێ دەدات. 
باتریک گوتی،بوونی هاوبەشێکی وەڵامدەرەوە و هیتران کە ڕوانگەکانت لەگەڵیان بەش بکەیت، باشە.
بێدەنگ بخوێنەوە. خوێندنەوە بۆچێژبردنە. مار دەڵێت: «واپێدەچێت زۆربەی کات مرۆڤ خەجاڵەتی ئەوبابەتەیە دەیخوێنیەوە»،بەڵام «چەند زیاتر دەخوێنییەوە، هیچ شتێک بۆ شەرمەزاربوون نییە»
iran-emrooz.net

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا