ڕۆزبێ جۆرکیش

لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

لە ساڵی ٢٠١٠، دەیڤد شێڵدز لەوتارێکیدا ڕۆمانی هاوچەرخی فەڕەنسای تۆمەتبارکردووە بە "دەقەکانی پێش تۆفان و کۆنخواز"، کە "دەکرا فلۆبێر پێش ١٥٠ساڵ بیاننووسێت". نووسەر لەباسیئارامیدا دەڵێت: "پێناچێ لەژێرباری هیچ دۆخێکی سەدەی بیستویەکدا ژیابن". ڕەنگەلێدوانەکانی شێڵدز لۆژیکیبن، هەرچەند ئالان ڕوب گریە لە ساڵی١٩٦٥ وایگوت، کاتێک نووسەرە گەنجە فەرەنسییەکان "ستێندهال"شانازییان بەنووسینەوە دەکرد، بەڵام قۆناغێک درێژەیان بەشەڕەکانی سەدەکانی پێشوو لە "یاسا مردووەکان"دا، ناوی هەمووکەسێکیان بەکۆنەپەرست و نەماو دەهێنا.

ڕۆمانی نوێ "لێشاوی" چیرۆکنووسین نییە،دەڵێی "بزووتنەوە"ی چیرۆکنووسییە. نوسەرانی ناپابەند وەک گروپێکی بەکۆمەڵ کۆبوونەوە وبەبۆچوونی خۆیان بەرەوڕزگاربوون لەکۆتوبەندەکانی ڕۆمانی باو جوڵان، هاوشێوەی چیرۆکنووسی پێش شۆڕشی ئێران و لەڕەوتی شیعری هاوچەرخدادێتە بەرچاو. کەسانی وەک گروپە بێ مانیفێستەکانی چیرۆکنووسی ئێران، لە پەیڕەوانی واقیعخوازی بزورگی عەلەوی تا سوریالیستەکانی نزیک لەهۆشەنگ گوڵشیری. ڕۆمانی نوێش، بێهیچ ڕێبازێکی ورد، بێهیچ مانیفێستێک و ئایدۆلۆژیەکی دروست، کاری خۆیکردووە وخاڵە سەرەکییە بەهێزەکانی ئەم جوڵانەوەیە بوون. خودی ڕوب گریە پێدادەگرێت: "جوڵانەوەی ڕۆمانی نوێ ڕێگایەکی ئایدۆلۆژی نییە، پچڕانێکی تەواونا ناوەرۆکییە لەپێگەی فۆرمەوە بەرەو گێڕانەوەیەکی نوێ".

لەوانەیە ڕوب گریە گەورەترین و گرینگترین نوێنەری ڕۆمانی نوێبێتئەگەر وەک بزووتنەوەیەک بیبینین، نەک ڕابەرەکەی، سوربوو لەسەر ئەوەی نابێت ڕابەری ئاوەها بێت، بەڵکو دەکرێت وەک ئاخێوەر بناسرێت. گریە لەوتارەکانیدا، لێرەولەوێ بۆئەم بیرۆکەیە دەگەڕێتەوە کە ڕۆمان لە(ستاندال)ەوە تا جۆیس، بەردەوام گەشەی کردووە و لەئەنجامدا، پێکەنیناویە نۆرمەکانی ڕابردوو بۆ هەڵسەنگاندنی پێگەی چیرۆکی ئەمڕۆبەکاربهێنرێت. شوێنێکی زۆر دووری نکۆڵیکردن لەڕابردوو، هەوڵدان بۆدۆزینەوەی ڕۆمانی نوێ بەزۆری بۆ پاراستنی مێژووی ژانرێک بوو کە بەپێی پێناسەکە، دەبێت هەمیشە نوێ بێت.

زۆربەی کات، ڕوب گریە هەستیدەکرد ستراکچەری ڕەخنەیی ڕەخنەگران بە هەڵە بەرهەمەکانی دەخەنەڕوو، بەڕیزپەڕی بارتز، بلانکۆ و ناباکۆف کە بەگوتەی خۆی حەقیقەتییان دەگەیاند، کۆمەڵێک وتاری بۆخستنەڕووی واقیعیەت بڵاوکردەوە. ئەم وتارانە لە ساڵی١٩٦٣ لەکتێبی "بۆ ڕۆمانی نوێ" کۆکرانەوە، کە دەکرێت دوای جەنگی دووەمی جیهان بەگرینگترین کتێبی ڕەخنەی ئەدەبی لەقەڵەم بدرێت. دیارە ئەم کتێبە پڕە لە "ڕەنگدانەوەی ڕەخنەگرانە"، هەرگیز بڕیارنەبوو مانیفێستێک بێت. ڕوب گریە پێیوایە هەر ڕۆمانێک بەرهەمێکی هونەری سەربەخۆیە، پێویستنەبوو بەهیچ ماناناسییەکی دەرەکی یان حەقیقەتێکی پێویست، زیاتر بزانرێت. گریە دەڵێت: "ڕۆمانی نوێ تیۆرێک نییە، دۆزینەوەیەک، ئینتێزێکە لەناو گێڕانەوەکەدا". بۆچی کتێبێک بۆ ڕوونکردنەوەی یاساکە بنووسرێت، کە باسکردنی یاساکە بەسە؟

گریە بەگەڕانەوە بۆ هایدگەر لەسەرەتای وتارێک لەبەر دەرگای گەڕانەوەی گۆدۆ، دەڵێت بارودۆخی مرۆیی بۆ "بوون لەوێیە". لەوتارێکی دیکەدا دەڵێت:"بەڕەهایی لەحزووریەتی کە واقیعیەتی جیهان جێگیرە". کەوایە تەواوی شووناسی ڕۆمانی نوێ، لە سەر ئەو بیرۆکەیە وەستاوەتەوە کە مرۆڤ لێرەیە، جیهان لێرەیە و دووری نێوان هەر دووکیان لەناو دڵی پرۆژەی ڕۆمانی نوێدایە. ئێمە مانا بەدونیا دەدەین یان بێمانای دەکەین تا هەژموونی بەسەردا بکەین. لەم گۆشەنیگایەوە، ڕۆڵی باوی نووسەر بۆ تووێژینەوەی سروشت و دۆزینەوەی میکانیزم "ڕۆحی ناوەوەی شتەکان"ە. ڕوب گریە پێداگرە لەسەر دروستکردنی فۆرمی نوێ لە چیرۆکدا، کە ڕەنگدەرەوەی "دونیایەکی کراوەتر و کەمتر هاوشێوەی مرۆڤ"ە کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین. شتێک "نەگرانبەهایە و نەپێکەنیناوی"، بەسادەیی تەنهایە و هەیە.

بەڕواڵەت ئەم تێبینییە ئاسوودەکەرە، ئەدەبی زۆر پەرتەوازە کرد. لە لایەک پاڵەوانی باو لەناوچوو کە باوەڕیوابوو دنیا بۆ ڕزگارکردن هەیە و کاتی شانازیکردن هاوکاتە بە سەروەری تاکگەرایی. لە لاکەی دیکە بەشداریکردنی مرۆڤگەرایانەی نێوان تاکەکان و شتەکانیش نامێنێت یان پێویستە نەمێنێت، چونکە "شتەکان، شتن و مرۆڤ تەنها مرۆڤە". مانای تراژیدی وەلادەکەوێت، ئەوشتەی ڕوب گریە وەک نەخشەیەک بۆ دووبارە پەسندکردنەوەی ئەم تەنیاییەی دەزانێت: "من هاوار دەکات. هیچ کەس وەڵام ناداتەوە. لەجیاتی ئەوەی بەم ئەنجامە بگەم کە یەکێک لەوێ نییە، بڕیاردەدەم وابزانم یەکێک لەوێیە، بەڵام یەکێک بەم یان ئەوهۆیە، ئامادە نییە وەڵام بداتەوە".

ڕۆمانی نوێ لەڕوانگەی ڕوب گریەوە، مرۆڤ لەدنیا ڕادەمێنێت، بەڵام دنیا تەماشای ناکات و ئەم پرسە هەر جۆرە هێماگەرایی و سەروەرییەک لەناودەبات. ئەرکی نووسەرە وەسفی دنیای مادی بکات، نەک کارەکتەریزەی بکات و خۆی تێدا پێکبهێنێت، بەڵکو ئامڕازێکە بۆ دەربڕینی دووری نێوان مرۆڤ و شتەکان بێئەوەی ئەم دووریییە وەک جیاوازییەکی ئازاراوی لێکبدرێتەوە. لە ڕاستیدا گەڵاڵەکانی سەرەوە دەیانەوێت ئەم خاڵە دەرببڕن کە دەبێت "هەمووزمانی ئەدەبی" دەستکاری بکرێت. خوازە و لێکچواندنەکان، کە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ پێدانی پێگەی ئەدەبی بەدەقێک بەکاردەهێنرێن، لەکاتێکدا هەوڵدەدەن مرۆڤایەتی بەجیهان ببەخشن، بێ تاوانیان لێ دەستێنرێتەوە.

ڕوب گریە لەوەڵامی ئەوانەی ڕۆمان نامرۆیی نیشاندەدەن دەڵێت، بەرهەمەکەیان زۆر کەمتر لە گێڕەرەوانی خوائاساو هەمووشتزان واتاییە، کە لەپانتایی هەمووڕۆمانە باوەکاندا ئامادەن. باوەڕیوایە تاریفکردن (تاریفکردنێک کە ڕەخنەگران بەنامرۆڤایەتی و خوێنساردی دەزانن)، لێرەدا تەواو زیهنییەو دیمەنی سەرەکی لەخۆدەگرێت، لەکاتێکدا بۆ نموونە لە بەرهەمەکانی بلزاک، تەنیا زەمینە بۆ پڵۆتی چیرۆک خۆش و ڕەوتی باوەڕپێکراوی دەڕەخسێنێت. سیندێکتی درۆ و بێهودە بۆ سەردەمی نوێ. تاریفکردنەکانی ڕوب گریە لەجیاتی ئەوەی ئاماژە بەدۆخی دەرەکی و پێشوەختە بکەن، پێداگرنلەسەر دروستکردنی ئۆبژە و کردارەکانی خۆیان. دەڵێت: "لەکۆتاییدا هیچ شتێک لەگرینگیدان بە وردەکارییەکان سەرسووڕهێنەرتر نییە".

واقیعی هەر جۆرە هونەرێک لە فۆرمەکەیدایە و ڕێگای جیاکردنەوەی خۆی لەجەوهەر، جیاکردنەوەی ڕۆمانە لەدونیای هونەر. ڕوب گریە پێماندەڵێت هونەر، تەنها ڕێگای جوان نییە بۆ پیشاندانی پەیامێک، خودی پەیامە. وەک دنیای دەرەکی، ڕۆمانێکی سەربەخۆیە و لەخۆوە تووخمە دەرەکییەکان و هیچ شتێک دەرنابڕێت مەگەر خۆی. کاتێک نووسەر لەداهاتوودا کتێبێک دەبینێت، "سەرەتا ڕێگای نووسین بەسەر زەینی نووسەردا زاڵدەبێت" و بەدەربڕینێکی دیکە نووسەری حەقیقی هیچی بۆگوتن نییە، تەنیا ڕێگایەک بۆ دەربڕین دەدۆزێتەوە.

http://baangnews.net


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە