
كەریم دەشتی
1
ئه‌میره جوانه‌كان
له فڕین‌دا به‌دیار ده‌كه‌ون
له نیشتنه‌وه‌دا ون ده‌بن
ئه‌میره جوانه‌كان
له خه‌وتندا زیندوو ده‌بنه‌وه
له بێداربوونه‌وه‌دا ده‌مرن
ئه‌میره جوانه‌كان
له تووڕه‌بووندا ده‌بن به‌مانگ
له هێوربوونه‌وه‌دا ئاوا ده‌بن
2
كه ڕاویان ده‌كه‌ی
ده‌توێنه‌وه و ده‌بن به‌هه‌ڵم
كه ڕه‌هاشیان ده‌كه‌ی ڕۆحده‌گرن
له گۆمی گومان مه‌له ده‌كه‌ن
له‌به‌ر چاوتا با لوولده‌ده‌ن
له خوڕڕه‌دا وچان ده‌به‌خشن به‌جه‌سته
له ته‌متوماندا بانگت ده‌كه‌ن
له باوبۆراندا ده‌رده‌كه‌ون
به‌سه‌ر پشتی پڕووشه‌وه گوزه‌ر ده‌كه‌ن
3
ئه‌میره جوانه‌كان
تای به ته‌نیا بوونی خۆیان
له شووشه مل باریكه‌كانی ڕاكی ده‌كه‌ن و ده‌یبه‌شنه‌وه
كه باڵده‌گرن یاده‌وه‌ریی خۆیان
ده‌سپێرنه ده‌ست عاشقه‌كان
كه دێنه‌وه سه‌ر زه‌ویی
ده‌یانبه‌نه‌وه سه‌ردابه‌كان
جار جاره له په‌نجه‌ره به‌رزه‌كانه‌وه
له‌تێ جوانیی و قاپێ نیگایان بۆ فڕێده‌ده‌ن
ئه‌میره جوانه‌كان له جوانییدا گوڵه په‌مۆن
كه باڵده‌گرن به‌دیار ده‌كه‌ون
كه دێنه‌وه بۆ تا هه‌تایه ون ده‌بن
ئه‌میره جوانه‌كان