
هاتن و باوه‌شێ بایان له برینی خۆیان لوودابوو
وه‌ك مناڵێ ده‌ستی ده‌ریایان گرتبوو به‌ره‌و بیابان
سینه‌یان پڕ له رووناكی و بلێسه‌ی ئاگر كردبوو
تاریكییان وه‌ك ته‌رمێكی پوچ له نێو گۆڕدا خنكاندبوو
هه‌تاویان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنا بوو
زێڕی تیشكیان داده‌گیرساند، سیله‌ی ئاویان ده‌كرده‌وه
نه ڕێگاكان به‌شی خێرایی هه‌نگاوی ده‌كرد نه زه‌وی
مانگ و ئه‌ستێره‌كانیان به شانه‌وه هه‌ڵواسی بوو
هه‌موو ره‌نگه‌كانی سه‌ر زهویبان لێنیشتبوو
دارستانه‌كان گه‌ڵایان له پێشواری ڕاخستبوو
زه‌وی له به‌ر پێی بهسامیان ده‌له‌رییه‌وه
به‌ڵام هه‌میشه ده‌هاتن و ده‌هاتن و كۆتاییان نه‌ده‌هات
سه‌رێكیان له‌و به‌ری دونیا ئه‌ویتر له ناكۆتا
ئه‌وان ده‌چوون تا له‌كه‌نار ئه‌و ده‌ریایه‌ی
كه ئه‌شكی نه‌وه‌كان بوو
په‌یكه‌رێ بۆ گریان و شینی ئه‌وان دابتاشن
جیهان له ئاستیا له چه‌مینه‌وه و دروودا بێت
هێنده به جۆش و خرۆشبوون
هه‌ندێ جار ده‌تگوت یه‌كپارچه شووشه‌ن
هه‌ندێ جاریش شه‌پۆلی حه‌شاماتی ئه‌وان
له رۆژی پهسلانێ ده‌چوو
ئه‌وه هه‌موو له‌و كاته بوو كه من گه‌ره‌كم بوو
تراژیدیای نیشتمانه‌كه‌م بنووسمه‌وه
نه‌مده‌زانی ئه‌مه سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی
وه‌رزی ره‌هاییه.
کەریم دەشتی
