
كەریم دەشتی
ڕۆژگار شاباڵم شل ده‌كاته‌وه
رێگاش سه‌رگه‌ردانی کردووم
تا دێ له تۆ
هێجگار دوورم ده‌خاته‌وه
تۆ هەموو شتێکی بۆ من
هه‌م ڕێگهنامهو ڕێشانده‌ر
هه‌م په‌یامهێن و په‌یامبه‌ر
هەوری پڕ ئاویی پیرۆزی
کاتێ زەوی هه‌بوونی من تێنووی دەبێ
بای پڕ له نه‌شئه‌و نیازی
کاتێ ڕۆحم له تۆزی غوربەت ون ده‌بێ
بەفری کاتێ كه دەروونم
لەبەر دووکەڵی ڕۆژگار
ده‌كه‌وێ و ڕەش دەچێتەوە
ورد ورد گیانم دەشۆیتەوە
بارانی میهره‌بانیی و سۆزی
کە دەشتاییەکانی نیشتمان
گوڵەگەنمیان تیا سیس دەبێ
بەرەو چیمەن و تابانمان دەبەیتەوە
كاتێ کەوا دڵ ده‌شكێ و وردوخاش ده‌بێ
تۆ وەک فریشتەیەکی میهرەبان
دێی ئه‌و دڵه‌م چاك ده‌كه‌یته‌وه