بەشی(١٨)
مـن قسـە دەکــەم، کـەواتا مـن هــەم
ڕێزان:هەوڵ دەدەم بە هەموو زمانەکانی دنیا فێری گوتنی بێدەنگی ببم.(٭)
سەیران:کچینە دەی با بچینەوە وەرزی لاڵی و هیچ وشەیەکیتر گۆ نەکەین و بێدەنگی بکەین بە ناسنامەمان
بیخاڵ:بۆچی؟
ڕێزان:زۆرمان وشە فڕێدا و هیچ ئامانجێکمان نەپێکا
بێخال:نەخێر، ئەوە دۆڕانە و دەبێت تا دووا هەناسه، لە قسەکردن بەردەوام بین.
سەیران:کچینە دەزانن کە مێژووی مرۆڤایەتی مێژووی بێدەنگکردنی ژنە؟
بێخاڵ:بەڵێ، هەرچی ئایین و مەزهەب و نەریت و خێڵ، هەرچی و بت و قامچی و سمێڵە، هاتوون تا ژن بێدەنگ بکەن.
ڕێزان:بێ دەنگ بوون، واتە حاڵەتی به مەڕبوون
سەیران:ژن پێویستی بە هیچ کەسێک و بتێک و سمێڵێک نییە، تا مۆڵەتی قسەکردنی لێوەربگرێت
بێخاڵ: ئیتر کاتی بێدەنگی شکاندنە.
بێدەنگکردنێ ژن، شکاندنی شکۆی ژنە. لێدانە لە بوونی ژن. بێدەنگ کردنی ژن، وێرانکردنیی کەسایەتی ژن و خکاندنی دەنگی ئازادی ژنە
ڕێزان:من پەیامبەری بێدەنگی شکاندنم و هاتووم تا لە هەرچی بێدەنگییە ببەم
سەیران:کۆجیتۆی قسە کردن، من قسە دەکەم، کەواتا من هەم
بێخاڵ:ٚبەڕێز بێ دەنگ، خاتوو بێدەنگ، مامۆستا بێدەنگ، ڕەخنەگر و لێکۆلەرەوە بێدەنگ، ئەفەندی بێدەنگ، فشەکەر بێدەنگ، فەیلەسوف بێدەنگ، شاعیر و نووسەر بێدەنگ.
ڕێزان:تاکتیکی بێدەنگکردن، ڕاهێنەری نێودەوڵەتی بێدنگکردن، ستراتیجییەتی بێ دەنگکردن، بڕیاری بێدەنگکردن.
سەیران: ڕادیۆی دەنگی بێدەنگان، گەڕەکی بێدەنگان، قوتابخانەی بنەڕەتی تێکەڵاوی بێدەنگکراوان، حزبی بێدەنگکراوان.
بێخاڵ:گۆڤاری بێدەنگی، ڕۆژنامە و ماڵپەڕی بێدەنگی، پەخشی ڕاستەوخۆی دەنگی بێدەنگی، بەرنامەی بێدەنگی، ڕۆشنبیری بێدەنگی، فەلسەفەی بێدەنگی، ئەتەکێتی بێدەنگی.
سەیران:خولی پەرەپێدانی بێدەنگی، سیاسەتی بێدەنگی،
مێژووی بێدەنگی، کۆمەڵناسی بێدەنگی، تێز بێدەنگی، ئەنتی تێز بێدەنگی، سەنتێز بێدەنگی، دیالیتیکی بێدەنگی، بێدەنگەکانی جیهان یەکبگرن.
ڕێزان:گوو بخۆ بێدەنگی، حیز بێدەنگی، سەگباب بێدەنگی، جڕت بۆ بێدەنگی، لە بوونت بەم ئەی بێدەنگی، گەواد بێ دەنگی، قەحپە و بێ شەڕەف بێدەنگی.
ڕێزان:سەنتەری بێدەنگان، ڕێکخراوی کۆمەڵەی بێدەنگان.
سەیران:بێدەنگ بن گەورەکان قسە دەکەن
بێخاڵ:بێدەنگ بن پیاوەکان قسە دەکەن
ڕێزان:بێدەنگ بن بتەکان قسەدەکەن
سەیران:هاوڕێیان کاتی ئەوەیە بڵێین:ژنانی جیهان یەک بگرن
بێخاڵ:دەزانن ئەو پیاوە سمێڵ حیز و بیرگوواویانە، هەموو شتێکیان قۆرخکردووە، مێژوو، دین، فەلسەفە، قانوون، سیاسەت، گووخواردن.
ڕێزان:کەربابینە، بە چەرچلی ئینگلیز و دیگۆڵی فەڕەنسا و برانتی ئەڵمانتانەوە دەنازن؟
سەیران:کوڕە دەلاچۆن، هەی لە سمێڵتان بەم، ئەقڵ ژەنگاوی بێ ئسووڵینە، بە پیاوبوونتانەوە دەنازن؟!
بێخاڵ:نیرۆن و هۆلاکۆ و جەنگیزخان
ڕێزان:حەجاجی سەقەفی و هیتلەر و ستالین
سەیران: سەدام و فرانکۆ و مۆسۆلۆنیتان جوانە، گەواد.
بێخاڵ:هاوڕێیان، هەرکاتێک پیاوێکتان بینی، باسی ئازادی ژن دەکات، ئەوە فێڵ و تەڵەیە و دەیەوێت بەهۆیەوە متمانەی ژنانی ئازاد بەدەستبێنێت و پەیوەندیان لەگەڵ ببەستێت و سواریان بێت.
٭ڤیسلاڤا شیمبۆرسکا مۆزارتی شیعر، حەمەسەعید حەسەن، ژمارە(٣٨١٩)ی ڕۆژنامەی"هەولێر".