بەشی(٣٢)

سەقافەتی کەرێ!

بەهار:

بەهار تۆ خۆت لە پرسیوە: باشەبۆ هەموو مناڵێک هەر لەگەڵ یەکەم چرکە ساتی پێخستنە دنیایێ و هاتنە دەرێی لە زگی دایکی، دەگریێت؟ باشە بۆ یەک مناڵمان نەبینی پێبکەنێت؟

ئەوەدەزانی چییە؟ یانی منداڵ بەو گریانەی بە خوای دەڵێت:باشە تۆ بۆ منت هێنا ئەو کەرستانەی ها؟

ئەیهاوار کێ بەتۆی گوتبوو کارێکی وا بکەیت و من بێ مۆڵەتی خۆم دروست بکەیت، و فڕێی ئەو کەرستان و هەسارەی کەرانیشم بدەیت؟ 

بەهار:من گومانێکم نییە لەوەی کە مرۆڤ هەڵگری جیناتی کەرێیە و خودا  لە مادەی کەرایەتی دروستکردبێ و زانیبێت ئەو جنسە حیزە بای چەندە. بۆیە گوتوویەتی ئێ بۆ خۆم بە جسنێکی وا حیز و کەر ماندوبکەم و کاتی خۆم بە فیڕۆ بدەم و بێم و ئەو جسنە کەر و کەربابەی بە مارکە و کوالێتێکی بەرز دروستی بکەم !

بەخۆم سوێند ئەو جسنە حیزە لە ئاڵتوونیش دروستکەم، هەر کەرانە مامەڵە دەکات و کەرانە بیردەکاتەوە و کەرانە جووتە داوێت و کەرانە دەدوێت و دەزڕێت.

بەهار:

ئێرە کەرستانە کەرستان.

کۆمێدیای کەرایەتی، ئینجیلی پیرۆزی منە.

 بەهار:

خۆ خوێنەواری و ڕۆشنبیری بە بڕوانامە و بەستنی بۆین باخ و دانانی پیتی (د)و (پ) و (م) لەپێش ناوی خۆت و خۆفشکردنەوە نییە. 

بە خوێندنەوە و هۆشیاری و شعوور و مەعریفەیە، مەعریفە.

تاکی کورد کامەی دەرچووی زانکۆی زل زلە و کۆمەڵێک لەقەبی گواوی وەکوو (دال) و (پ) و (م)چی و چی له پێش ناوەکەی خۆی داناوە، دەساڵ کتێبێکیش ناخوێنێتەوە.

بەخوا لەو وڵاتەی، مامۆستای بەشی فەلسەفەی دەناسم، کە خۆی بە هەزار هیگڵ و دیکارت و هایدگەر ناگۆڕێتەوە،

لەگەڵ کەرەکەی ماڵی دەروێش مچەی  بیگۆڕیتەوە، کورتانەکە زەرەریت و سەقافەتی کەرێکیشی نییە، 

کە فەیلەسوف کەر.

کە گوێم لەدەنگی دەبێت، دەڵێم سەت خۆزگەم بەو مۆسیقایەی کە لە زڕینی کەرێدا هەیە.

ئێرە کەرخانەیە، کەرخانەیە.

مودیری سەقافەت کەرانی، مامۆستای سەقافەت کەرانی،

نووسەر و شاعیری سەقافەت کەرانی، حاجی سەقافەت کەرانی،  مەلا سەقافەت کەرانی، ئەندازیار سەقافەت کەرانی، هونەرمەند و گۆرانی بێژ و بەندبێژی سەقافەت کەرانی، موشرف و هاوڕێی ڕەخنەگری سەقافەت کەرانی،

ئەکتەر و سینەماکاری سەقافەت کەرانی، ڕاگەیانکار و پێشکەشکاری سەقافەت کەرانی،  مایک بەدەست و پەیام(گێ)نــێر سەقافەت کەرانی، وەزیری سەقافەی سەقافەت کەرانی، سیاسی سەقافەت کەرانی، بازرگانی سەقافەت کەرانی، کاهینی سەقافەت کەرانی، یەکێتی خانمانی سەقافەت کەرانی، کۆمەڵەی کێر زلانی سەقافەت کەرانی، 

بەڕێز سەقافەت کەرانی، پڕۆفیسۆر سەقافەت کەرانی،  دکتۆر سەقافەت کەرانی، مامە سەقافەت کەرانی و خاڵە سەقافەت کەرانی، کوێخا سەقافەت کەرانی، شێخ سەقافەت کەرانی، سەید سەقافەت کەرانی، 

 کۆمەڵناس سەقافەت کەرانی،  دەروونناس سەقافەت کەرانی، کەرناس سەقافەت کەرانی.

بەڵێ بۆ سەقافەتی کەرێ، مەملەکەتی سەقافەتی کەرێ،

دەڤەری سەقافەتی کەرێ، 

شەقامی سەقافەتی کەرێ، گەڕەکی سەقافەتی کەرێ

کەرتی سەقافەتی کەرێ، قوتابخانەی سەقافەتی کەرێ،  ڕۆژنامەی سەقافەتی کەرێ، گۆڤار و ماڵپەڕی سەقافەتی کەرێ،  پڕۆژە یاسای سەقافەتی کەرێ، کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ، بە سەقافەتی کەرێ،  چاودێر و لێکۆلەری سەقافەتی کەرێ، ڕەخنەگری سەقافەتی کەرێ، شارەزا و پسپۆڕ لەبواری  سەقافەتی کەرێ، سەنتەری هۆشیاری سەقافەتی کەرێ، دیوەخانی سەقافەتی کەرێ، ناوەندی ڕووناکبیری سەقافەت گێ، بۆ بڵاو کردنەوە و پەرەپێدانی سەقافەتی کەرێ.

ڕاهێنەری نێودەوڵەتی سەقافەتی کەرێ،  دەرهێنەری سەقافەتی کەرێ، خولی سەقافەتی کەرێ، فێستیڤاڵی سەقافەتی کەرێ، هەڵگری سەقافەتی کەرێ، زانکۆی سەقافەتی کەرێ، وانەی سەقافەتی کەرێ، درچووی بەشی سەقافەتی کەرێ، بڕوانامەی سەقافەتی کەرێ،

کۆنفڕانسی سەقافەتی کەرێ.

جا ئەو سەقافەت کەرانی و  کەرگێیانە ڕوویان چەند قاییمە و چۆن خۆیان لە ئێمە کردووە بە پاسەوانی ئاداب و پۆلیسی شەڕەف، و ئەخلاقمان پێدەفرۆشنەوە!

ئەو سەقافەت کەرانیانەی کە  زۆربەیان کەرگێن.

بیرمە مناڵ بووم، ئەها دووکانی مامە فێسەل هەبوو، یادی بەخێر. ڕۆژێک داپیرەم گوتی کچم بڕۆ شقارتەمان نەماوە و دوو هێڵکەی داپێم تا شقارتە بکڕم، کەچووم شقارتەیەکم کڕی.  شقارتەکە بە خۆی تۆپێک بوو و وابزانم بیست دانەی تێدابوو، بەقاڵ و دوکاندارەکان زۆرجار دانە دانەیان لێی دەفرۆشت.

شقارتەکە من و سەروانی برام یاریمان پێدەکرد و دەمان شەقاند، دەنگێکی لێوەدەهات.

لە ڕێگا گوتم بەرلەوەی بگەمەوە ماڵەوە با شقارتەکە بشەقێنم، شەقاندم، هیچ دەنگی لێوە نەهات !

گوتم باسەیرێکی کەم.

شقارتەکەم کردەوە، چیم بینی خودایە !

وێنەی ژنێکی قژ زەردی چاو شین، لەگەڵ پیاوێکی ڕەش پێستی کەلەگەت، ژنەکە هینی پیاوەکەی لەدەم بوو.

من ئەوکات زۆر گچکەبووم و هیچ لە وێنەکە حاڵی نەبووم و نەمزانی مەسەلە هەرچییە.

خێرا و بە ڕاکردن گەڕامەوە بۆ لای مامە فێسەڵ و پێم گوت:مامە فێسەل، مامە فێسەڵ، مامەفێسەڵ، گوتی: بەڵێ کچەکەم؟

گوتم:ئەو شقارتەی تۆ داوتە پێم، ئەو وێنەی تیابوو!

گوتی ئاسەیرێکی بکەم.

کاتێک سەیری کرد، گوتی تف و ئەی بە نەفرەت بن، ڕەچەڵاک کەرانی و  ئوسوڵ گواوینە.

بەس بزانم  ئەوە چی بێ تەربێت بێ ئەخلاقێک ئەوەی خستووەتە ناو ئێرە !

شقارتەیەکیتری دا پێم و ڕۆشتمەوە. 

ڕۆژی دواتر، کە ڕۆشتمەوە بۆ دووکانی مامە فێسەڵی، بۆ کڕینی حەڕیج و ملەبەز.

بینیم فەریدی کوڕی میرانۆکی و سەعدۆی دەروێش مچە و ئەمیری کوڕی حاجی حوسێنە گۆجەی لەسەر سەکوی بەردەم دووکانەکە دانیشتبوون و پێدەکەنین.

 دەزانی گوێم لێبوو چیان دەگوت؟

دەیانگوت:قوڵە ڕەشی سەگ بابی کێر کەرانی کێر کافری، بێ ئیمان.

ئەی باوکە ڕۆ،  لەو کاریتەیەی، کێری دەتگوت دەسکە پێڵە.

تۆسەیری ئەو شانسەی، ئەو پەریە چاوشین و قژ زەردە بۆی دەمژی.

ئێمەش لێرە بێ نازکەوتووین و ماکەرێکیشمان دەست ناکەوێت !

ئینجا دووبارە دەیانداوە قاقا و دەیانگوت:دەبێ کێ شقارتەکەی کڕی بێت و وێنەکەی بینیبێت؟ 

بەهار، ئەوجا زانیم کە ئەوە کاری ئەو سێیە بووە.

ئەو ڕۆژه نیوەی گەنج و هەرزەکاری دێ،  ماکەرێکیان بردبوو لای شاخەکەی نزیک زەوی ژن مردووان و بە کۆمەڵ

کاری بێ ڕەوشتیان لەگەڵ ماکەری بەستەزمان ئەنجام دابوو.

ئەم کەرگێ و ڕەچەڵەک گووانە،  با خۆیان له ئێمە نەکەن بە پاسەوانی خودا و پۆلیسی ئەخلاق.

سێ بەشی پیاوانی دێی ماڵی خێڵان، ئەوکارە قۆڕ و نامرۆڤانەیانکردووە، بە هەرچی حاجی و مەلا و دەروێش و شێخ و ئاغا و سەید و کوێخایه.

بە کەریمۆکی باوکیشمەوە. کەریمۆکە کەرگێ.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا