كاوە بێسارانی

بوجەی دەوڵەمەنترین دە کەس، زیاترە لە بوجەی هەموو ٥٤ ووڵاتی ئەفریقا کە دانیشتوانەکەی ملیارێک و پێنچ سەد و نەوەد ملیۆن کەسە وە ١٩% دانیشتوانی جیهانە. 

چەند ڕۆژێک لەمەوپێش ئێلین ماسک Elon Musk  بوو بە دەوڵەمەنترین کەس لە جیهان، 

 دەوڵەمەندیەکەی گەیشتە ١،١ ترلیۆن دۆلار، گەر بە ژمارە بینوسین ئەکاتە 1,000,100,000,000دۆلار.

مەترسیەکە لەوەدایە کە ئەمە تەنها نا عەدالەتێکی گورە نیە بەڵکو ، ماسک ئەم سەروەتە گەورەیە بەکار ئەهێنێت، نەک بۆ کڕینی و پێشکخستنی تەکنەلۆجیای نوێ وەک یەکێک لە کۆمپانیاکانی Space  کە تایبەتە بە درووستکردنی رۆکێت، وAI وە Satellite Communication, کە تایبەتە بە ئینترنێتی ئاسمانی.  یەکێک لە پرۆژەکانی کە ئیشی لەسەر ئەکات درووستکردنی شارێک لەسەر مەریخ بۆ یەک ملیۆن کەس تیابژی وە شتی تر.، بەڵکو بۆ گۆڕینی سیستمی سەرمایەداری و حوکمی جیهان بەرەو ڕاسترەوی، ڕایسزمی و فاشیەت. 

بوونی دەوڵەمەندی وەک ئێلۆن ماسک کە ناعەدالەتیەکی زۆر گەورە لە سیستمی سەرمایەداری پیشان ئەدات بەڵام لەوە مەترسی تر چۆنێتی بەکارهێنانی ئەم سەروەتە بۆ بڵاوکردنەوە و بەهێزکردنی ڕایسزم، تەوژمی دژ بە پەنابەران و کۆچکەران و پێست سپی نەک تەنها لەناو ئەمریکا بەڵکو لە هەموو شوێنێک و بەکارهێنانی تواناو تەکنەلۆجیای بۆ ئەو مەبەستە. 

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ئیرلەندای باکوور، کە بەشێکە لە بەریتانیا ، پەنابەرێکی سودانی پەلاماری کەسێکی پێست سپی دا، وە  کلیپێکی ڤیدوی ئەو هێرشە گیرابوو و لەلایەن تۆم رۆبنسن کە سەرکردەیەکی فاشی ڕایسزمی ڕاسترەوی بەریتانیا ناسراوە، لە پلاتفۆرمی X  بڵاویکردەوە،  ئێلۆن ماسک هەستا بە شێرکردنی بۆ ٢٤٠ ملیون کەس. 

ئەوە بووە تەوژمێکی ڕایسزمی ڕاسترەوی سوتاندن و ئاگرکردنەوە و ترساندن و ڕاونانی هەموو بێگانەیەک و پێست ڕەش لەو ناوچەیە. 

بوونی ئەم دەوڵەمەندیە گەورە بێ سنووریەکە مەترسیەکی گەورەیە لەسەر بەناو دێموکراسی حوکمی مەدەنی،  کە بە ئاسانی ئەتوانرێ ئەو سەروەتە بەکار بهێنرێت بۆ گۆڕینی دەسەڵات و حکومەتەکان و هێنانی حکومەت و دەسەڵاتی ڕاسترەوی لە جیهاندا وەک لە ئەمریکای لاتینی لە ئەرجەنتین،  شیللی،  هندۆراس، فنزويلا...هتد هەروەها هێنانەوەی ترامپ بۆ دەسەڵات، کە ئێلۆن ماسک فاکتەری سەرەکی بوو بۆ گەڕانەوەی ترامپ بۆ دەسەڵات لە ڕێی بەکار هێنانی پلاتفۆرمی X و درووستکردنی بزووتنەوەی MAGA مانای " با ئەمریکا جارێکی تر مەزن بکەینەوە. 

ئێلۆن ماسک بە تەنیا نیە بەڵکو دە دەوڵەمەنترین کەس لە جیهاندا کە نۆ کەسیان ئەمریکین، بیڵ گەیت کە چەن ساڵێک لەمەوپێش دەوڵەمەنترین کەس بوو ئیستا ژمارەی بیستەمە، خاوەنی ٢،٩ تریلیۆن دۆلار. 2.9,000,000,000 دۆلار.

ئەمە لە کاتێکدا کە بوجەی هەموو کیشوەری ئەفریقا کە پەنجا و چوار ووڵاتە و  دانیشتوانی ئەکاتە ملیارێک پێنج سەد و نەوەد ملیۆن کەس کە ئەکاتە19% دانیشتوانی جیهان، تەنها 2.8,000,000,000 دۆلارە.

خێزانێکی ئەمریکی ئەبێت یانزە ملیۆن ساڵ کار بکات بۆ ئەوەی بگاتە ئەو سەروەتەی میلۆن ماسک هەبێت.

ئنجا بزانە کە ئەو دە دەوڵەمەنترین کەسە کۆنترۆڵی هەموو تەکنەلۆجیای میدیای نوێ ئەکەن وەک فیس بووک،  ئینستاگرام، واتساب، X،تیک تۆک، تیلگرام،  تکنۆلۆژی کۆمپیتەر،  ...هتد کە چۆن کۆنترۆڵی جیهانیان کردووە و کۆنترۆڵی تۆی وەک مرۆڤ ئەکەن  کە چۆن بیر ئەکەیتەوە، چیت ئەوێت   چی ئەکەیت. چۆن دەنگ ئەدەیت. کێ باشە. کێ خراپە....هتد.

ئەمە ئەبێ چ کاردانەوەیەکی پر مەترسی هەبێت لەسەر ئەو سیستمەی ناویان ناوە دیمکراسی کە تۆی تاک جارێک لە چوار یان پێنج ساڵدا  ئەچی دەنگێک ئەدەیت و کەسێک هەڵدەبژێرێت کە ئەوان لە پێشەوە مێشکیان پر کردوویت کە چۆن دەنگ بەیت وە بە کێی بدەیت، کێ باشە یان خراپە، بە مانای ئەو سیستمە بەناو دیمکراسیەکە، کە ئیستا مانای نەماوە وە بۆش بوەتەوە، بەڵام هەر کەسێک یان ووڵاتێک بەو رێگایەدا نەڕوا، ئەوا دیمکراسی نیە. 

ئەمە لە کاتێکدا کە نزیکەی ٨٣٠ ملیۆن کەس لەژێر هێڵی هەژاری ئەژین  کە لەسەر  کەمتر لە سێ دۆلار لە رۆژێکدا ئەژین، کە ئەمە ئەکاتە ١٠% لە دانیشتوانی جیهان.

 زیاتر لە سێ بلیون و پێنج سەد ملیۆن کەس کە ئەکاتە ٥٠% دانیشتوانی جیهان، تەنها لەسەر رۆژی  ٦.٨٥ دۆلار ئەژین.

وە لە خودی ئەمریکا خۆی زیاتر لە ٤٣ ملیۆن ئەمریکی تەئمینی تەندرووستیان نیە، بە مانای ئەوەی کە هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەکی تەندروستیان نیە.

ئەمەیە سیستمی و جیانی ملیاردەر و تریلیۆن و سەرمایەداری ئەم سەدەیە.

مرۆڤایەتی لەژێر مەترسیەکی زۆر زۆر وە ڕۆژ بە ڕۆژ ترسناکتر دەبێت.

 

May be an image of text

May be an image of money and text that says 'TRILLIONAIRE MUSK HOW BIG IS $1 TRILLION $1000,000,000,000 000 $1000,000 000,000 Atrillion dollars is such a vast number that it is difficult to comprehend. Here's what it looks like in the real world.'

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا