ئەگەرچی لەهەرێمی کوردستان لە دواکەوتنی مووچەدا سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆرانی حکومی یەکسان و هاوتان، بەڵام دواکەوتنی مووچە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچە خۆرانی سەر بەمیلاکی وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای کەرکوک،دووجار کاریگەری خراپی هەیە،یەکەمیان کاریگەری بۆسەر ژیان و گوزەرانیان ،دووەمیان کاریگەری دەرونیە.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندی کوردی لەشاری کەرکوک لە ئێستادا لەم دۆخەدا دەژین،هاوپیشەکانیان کەسەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراقە، دوای چەند ڕۆژێکی تر مووچەی مانگی 9یان بۆ خەرج دەکرێت،بەڵام مامۆستانیانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم کەهەمان ئەرک جێبەجێ دەکەن و لەیەک قوتابخانەو هۆڵی خوێندن وانە دەڵێنەوەو ئەرک جێبەجێ دەکەن، تازە مووچەی مانگی 6یان وەرگرتووە.

مامۆستا کازم عەلی ئەندامی دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی خوێندنی کوردی لە کەرکوک بە ڕێگای کوردستانی ووت،خوێندنی کوردی لەکەرکوک لەو22 ساڵەی ڕابوردووداو بەردەوام ڕێژەی دەرچوونی قوتابی وخوێندکارانی لەسەرووی ئاستی خوێندنی عەرەبی وتورکمانیەوەبووە، بەڵام گرفتی مووچەو دواکەوتنی وایکردووە کە مامۆستایان بیرلەبایکۆت بکەنەوە وداواکاری گواستنەوەی ڕاژەکانیان و بەنیشتیمانی کردنی مووچەکانیان لەسەربانکە فیدراڵیەکانی عێراق بکەن.

بۆیە ئەم ساڵی خوێندن ساڵێکی ئارام نابێت وشەقام دەنگی زیاتردەبێت  وناڕەزایەتیەکان زیاتردەبن بۆ ئەوەی مووچە30ڕۆژ جارێک دابەش بکرێت ،چونکە مووچەخۆر ئەرک جێبەجێ دەکات ودەبێت مافەکەی وەربگرێت.

ئەندامەکەی دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە خوێندنی شاری کەرکوک ،داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات لەوە زیاتر دەستی دەستی بەخوێندنی نەکات وڕازی بێت بەگواستنەوەی ڕاژەکانیان بۆسەرمیلاکی ناوەند، تا لەئەرک ومافدا لەگەڵ هاوپیشەکانیان لەپەروەردەی کەرکوک یەکسان بن.

جێگای باسە زیاتر لە 9000 هەزار مامۆستاو فەرمانبەری خوێندنی کوردی لە شاری کەرکوک،مووچەکانیان سەر بە میلاکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا