هاوڕێ کرێکار و توانا حسن
دوای ٥٤ساڵ تێپەڕبوون بەسەر قەزابوونی کەلاردا، کەلارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، شارۆچککەیان چەند گەشەی کردبێت، ئەوەندەش زیانی پێگەیشتووە و پرۆژەکانی تەواو نەکراوە وداوا دەکرێت لەمەزیات پەراوێز نەخرێت.
شەهاب ئەحمەد، قائیمقامی کەلار، لەسەر قەزای کەلار و بۆ ڕێگای کوردستان وتی :
كەلار گه‌شه‌سه‌ندنێكی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه و پرۆژه‌ی پاشی بۆ كراوه,به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گله‌یی و كه‌م و كورتی هه‌یه و له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ئاراسته ده‌كرێت, پێویستی به دروستكردنی به‌نداوێك هه‌یه له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌د قه‌روێله‌ی و قیرتاوكردنی گه‌ڕه‌كه‌كان وته‌واو كردنی پرۆژه ڕاگیراوه‌كانی هه‌یه,
هەروەها وتیشی : له‌گه‌ڵ دروستكردنی ئه‌و پرۆژه یه‌كه‌ی نشته‌جێبونانه‌ی هه‌یه له‌سنوره‌كه , پرۆژه‌ی كشتوكاڵی هه‌یه و مۆڵه‌ت بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه ده‌رچووه كه پیشه‌سازی و گه‌شتیارین له‌نێوان كه‌لار بۆ باوه‌نوور ئه‌مانه خزمه‌ت به خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن .
ئەیاد محەمەد، ڕۆژنامەنوسێکی کەلار و دەڵیت: كه‌لار په‌ره‌سه‌ندن وگه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ناوچه‌یه‌كی پڕ ئابوری گرنگه, ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه چ له ڕووی بازرگانی و پیشه‌سازی و زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه بێت,پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م ناوچه‌یه‌كه كارنامه‌یه‌كی وای بۆ دابنێن له‌داهاتوودا نه‌خنكێنرێت و ڕێگاوبانی باشی بۆ دروستبكرێت, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێره شوێن هه‌ڵكه‌وته وجوگرافیه‌كه‌ی باشی هه‌یه و له‌باره بۆ گه‌شت و گوزار وله‌گه‌ڵ ته‌نیشت كه‌لاردا,ڕووباری سیروان تێده‌په‌رێت و ده‌توانرێت سودێكی باشی لێببینرێت بۆ ڕاكیشانی گه‌شتیار و كار له‌سنوره‌كه‌دا.
وتیشی : له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ره‌وپێشچوونانه‌ی ئێستا له‌كه‌لار هه‌یه, كێشه‌و گرفتێكی زۆریش هه‌یه و ئه‌توانین بڵێن پشتگوێخراوه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه, نموونه‌ش ته‌واونه‌كردنی پرژه‌ی دووسایدكردنی ڕێگای كه‌لار ـ سلێمانی كه زیاتر له ده ساڵه ته‌واو نه‌كراوه, هه‌روه‌ها په‌كخستنی نه‌خۆشخانه 100 قه‌روێڵه‌یه‌كه‌ی كه‌لار كه چه‌ندین ساڵه به‌ته‌واو نه‌كراوی ماوه‌ته‌وه,هه‌روه‌ها نه‌توانراوه سوود له ڕووباری سیروان چ وه‌ك به‌نداو پان وه‌ك پرۆژه‌ی گه‌شتیاری لێوه‌ربگیرێت
کاروان ئەحمەد، وەک هاوڵاتی کەلارییە و دەڵێت: كه‌لار له ڕووی ئیش وكاری ئیداریی و كارگێریشه‌وه گرفتی هه‌یه‌و بۆ نموونه ده‌بێت هاوڵاتیان زۆرجار بۆ ته‌واو كردنی مۆرك بۆ مامه‌ڵه‌كانیان بچنه سلێمانی یان هه‌ولێر, كه‌لار پرۆژه‌ی تێدا ده‌كرێت به‌ڵام به‌ده‌ریش نه‌بووه له‌گرفت و كێشه بۆ نموونه گه‌رٍه‌كی وا هه‌یه 15 ساڵ به‌رله ئێستا قیرتاو كراوه ,ئێستا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه وپیًَویسته چاكبكرێته‌وه .
ئاماژەی بەوەشدا، نەخۆشخانەکانی كه‌لار چۆڵن له خزمه‌تگوزاری و كێشه وگرفت و پزیشك و حكومه‌تیش به‌به‌رچاوییه‌وه هاوار ده‌كریًَت به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا نه‌توانراوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و خه‌ڵك بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رێكی ئاسان نه‌ڕوات بۆ سلێمانی.