کارزان حەمەجان- سلێمانی

دۆخی کەرتە گشتییەکان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو داڕمان و لەناوچوون دەچێت. پلانێکی ڕوون نابینرێت بۆ باشکردنی ئەم کەرتە، هەربۆیە دەپرسین: ئایا ئامانجی حکومەت چییە لە فەرامۆشکردنی کەرتە گشتییەکان؟

لوقمان عەلی، ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی دەڵێت: "ئامانجی بەناو حکومەتی هەرێم لە فەرامۆشکردنی کەرتە گشتیەکان، بەناو بەتایبەتکردنی کەرتی گشتی و بەتاڵانکردنی کەرتی گشتییە بە هەموو جۆرەکانی و لە هەموو بوارەکاندا."

لوقمان عەلی، لە درێژەی قسەکانی گوتی: "بەتایبەتکردنەکەش دوورە لە هەر پێوەرێکی زانستی ئابووری و تەنها فرۆشتنی ئەو کەرتانەیە بە کۆمەڵێک کۆمپانیای حزبی، بەڵام بە ڕووپۆشی کۆمەڵێک سەرمایەدار یان دەڵاڵی خۆیان، هاوکات بێ بەهاکردنی هەر بوارێکی خزمەتگوزاری کەمتر گەرما بێت لە کەرتی گشتیدا."

لە لایەکی ترەوە، کامیل سەلاحەدین، چالاکوانی مەدەنی دەڵێت: "هەرێمی کوردستان بەرەو دەوڵەتی سەرمایەداری هەنگاو دەنێت. لەم سیستەمەدا مرۆڤ بێ بەها دەکرێت. یەکەم هەنگاو کەرتی گشتی ئیفلیج دەکرێت، کەرتی تایبەت برەو پێدەدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو: "ئامانجی حکومەت لەم کارەدا ئەوەیە کە حکومەت داهاتێکی زۆری بۆ دەگەڕێتەوە، باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەکات. زۆرینە زەرەرمەند دەبن، چینێکی کەم سوودمەند دەبن."

هەروەها، ئەم چاڵاکوانی مەدەندییە، ئاماژەی بەوەش کرد کە "سیستەمی تەندروستی بە نموونە وەربگرین، دەبینین نەخۆشێک بۆ یەک شەو مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتدا (٦٠٠) هەزار تێچووەکەیەتی. ئەمەش زۆربەی خەڵک ناتوانن ڕوو لەم نەخۆشخانانە بکەن، نەخۆشخانەی گشتیش خزمەتگوزاری تێدا نەماوە."

زیاتر لە ٣٣ساڵە، لەناویاندا ته‌نها حزبی شیوعیی کوردستان، ڕێکخراوەکانی دژی بەتایبەتکردنی کەرتە گشتییەکانی خزمەتگوزاریەکانن. بەڵام دەسەڵاتی کوردستان بەردەوامە لە بەتایبەتکردنی کەرتە گشتییەکان. بۆیە لەم ڕوانگەیەوە دەتوانین بڵێین کەرتە گشتییەکان لە لێواری نەماندان.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا