رێگای كوردستان

سەرەڕای بێ مووچەیی و بێ بازاڕی و کەمی کارو کەسابەت بەڵام بازاڕی كڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوی و شووقە لەشاری هەولێر بەشێوەیەكی گشتی رووی لەبەرزبوونەوە كردوە،ڕێگای کوردستان بەدواداچونێکی بۆ بەرزبونەوەی نرخی خانوو و شوقەکردو بۆی دەرکەوت لە ئێستادا بەشی زۆری کڕیار هاوڵاتیانی عەرەبن كە لە شارەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە روویان لە هەرێمی كوردستان كردوەو خانوو و زەوی و شوقە دەکڕن. 

خانوو و زەوەی و شوقە لەو  شوێنانەی كە خزمەتگوزاریان بۆ دابینکراوە لە ئێستادا نرخیان لەچاو پێشوتر زۆر بەرز بۆتەوە، بەڵام ئەو گەڕەكانەی كە زەوی بەتاڵیان نییە یان كەمە، نرخەكانیان گۆڕانكاریەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە.

خاوەن نوسینگەیەكی كڕین و فرۆستنی خانوو دەڵێت"بەهۆی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و دواکەوتنی مووچە و نەناردنی بودجەی هەرێم، بەشێوەیەكی گشتی كڕین و فرۆشتنی زەوی سست بووە.بەڵام بازاڕی کڕین و فڕۆشتنی شوقە خواستی زۆری لەسەرە، کڕیارەکانیش زیاتر هاووڵاتی عەرەبن ولە شارەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە  روویان لە هەرێمی كوردستان کردووە.

هەر لەبەدواداچوونەكەی رێگای كوردستان ئەوەش زانراوە،  ئەو گەڕەكانەی كە دەكەوێتە نێو، پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر كە  لە ڕێگەی كۆیە تا ڕێگەی مووسڵ سەرجەم گەڕەك و ناحیە و كۆمەڵگە و ناوچە نیشتەجێكانی دەرەوەی شەقامی 120مەتریی هەولێر لێی سوودمەندن، خواستی هاوڵاتیان بۆ کڕینی خانوو زەوی و شوقە زیادی کردووە.ئەمەش بەهۆی ئەوەی کێشەی ئاوی خواردنەوەیان نییه

سەبارەت بە كرێی خانوو یان شوقە، رێگای كوردستان، لەنووسینگەكانی کڕین و فرۆشتنی  شاری هەولێر بەدواداچوونی بۆ كردو،بۆی دەركەوت، زۆرینەی ئەو هاوڵاتتیانەی كە بەدوای خانووی كرێ دەگەڕێن لە هاووڵاتیانی سوریا و شارەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقن ، کە وەک خۆیان دەڵێن بەهۆی مەترسی و ناجێگیری دۆخی ناوچەکانی خۆیان روویان لە شاری هەولێر كردوە

بە بۆچوونی ژماریەك لە خاوەن نووسینگەی خانووبەرە بە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بودجە و مووچە، خواستی هاوڵاتیانیش لەسەر كڕین و فرشتنی خانوو و زەوی و شوقە زیاتر دەبێت.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا