رێگای كوردستان
ئەمڕۆ شەممە 2023/9/2 کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەری حزبی شیوعی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە رێگای كوردستانی رایگەیاند: دوای بەدوا داچوونی بەردەوامان بۆخەرجكردنی مووچەی (200) كرێكار هی مانگی 12ی 2022ی کرێکارانی نەخۆشخانەکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەسوپاسەوە کاک زمناکۆ لەبەڕێوەبەرایەتی بانکی هەرێم بەڵێنەکەی بردە سەر تەواوی پارەی مانگی دوانزەی تەواوی کرێکارانی خەرجكرد.
وتیشی: نمونەی وەک بەڕێزیان هەرزۆربێت، زۆر سوپاس بۆ مامۆستا سەردار، خاوەنی کۆمپانیا بەڕێزیشیان دڵسۆزانە لەهەوڵی بەردەوام دابوون بۆچارەسەر ئەم بابەت. زۆرسوپاس بۆ ئەوبەڕێزانەی کەبەوشەیەکیش بەشداری ئەو بابەتە بوون نمونەیان زۆربێت.