
هەردوو شاری تەلئەبیب و حەیفا بوونە مەیدانی دوو خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی کە لەلایەن حزبی شیوعیی ئیسرائیل و بەرەی دیموکراتی بۆ ئاشتی و یەکسانی ڕێکخرابوو. خۆپیشاندەران بە توندی دژی ئەو هەنگاوانە وەستانەوە کە بە "دەستدرێژی و هێرشی ئیمپریالی" بۆ سەر ئێران و لوبنان وەسفیان کرد.
بەشداربووان دروشمی دژ بە جەنگ و دەستوەردانی سەربازییان بەرزکردەوە، و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی گرژییەکانیان کرد کە ناوچەکە بەرەو ناسەقامگیرییەکی گشتگیر دەبات.
خۆپیشاندەران جەختیان کردەوە کە ئەم سیاسەتە سەربازییانە خزمەت بە بەرژەوەندیی گەلان ناکات، بەڵکو تەنها لە بەرژەوەندی "هێزە ئیمپریالییەکان" و توندڕەوەکانی ناوچەکەدایەو داوایان کرد حکومەت کۆتایی بە هەڕەشە سەربازییەکان بهێنێت و ڕێگەی دیپلۆماسی و ئاشتییانە بگرێتە بەر بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان.
ئەمە لە کاتێکدا هێزە ئەمنییەکان بە چڕی لە دەوروبەری شوێنی گردبوونەوەکان بڵاوەیان پێکرابوو بۆ ڕێگریکردن لە هەر پێکدادانێک لەگەڵ گروپە نەیارەکان.