هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا لە رۆژانی پێنجشەممە تاوەكو یەكشەممەی رابردوو بەڕێوەچوو بۆ هەڵبژاردنی 720 ئەندامی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا.بەپێی دەرئەنجامەكان لە وڵاتەكانی باكوروری ئەوروپا لە سوید و فینلەندا و دانیمارك هێزە چەپەكان توانیویانە ژمارەی كورسییەكانیان زیادبكەن ورێگری بكەن لەسەركەوتنی هێزە راستڕەوە توندڕەوەكان كە دژ بە كۆچبەران و مافی پانابەرین.هەروەها لە یۆنانیش چەپەكان ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە.

لەبەرامبەردا لە وڵاتانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و تەنانەت نەمسا و هۆڵەنداش راستڕەوە توندڕەوكان لە برەودان و ژمارەی كورسییەكانیان زیاتر كردووە.بەڵام بەشێوەیەكی گشتی هێشتا حزبە مەسیحییەكان هێشتا دەنگی یەكەمی پەرلەمانی ئەوروپایان لەدەستدایە و لەدوای ئەوانیش سۆسیال دیموكراتەكان و گروپی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی ئەوروپا .

ئەو دەرئەنجامانەی پەرلەمانی ئەوروپا كە تا ساڵی 2029 بەردەوام دەبێت كاریگەری دەكاتە سەر بارەودۆخی پەنابەران و پەیوەندی لەگەڵ روسیا و چین و ئەمریكا.هەروەها كاریگەری هەیە لەسەر ئایندەی یەكێتی ئەوروپا و تەنانەت ناوخۆی هەر وڵأتێكی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا.هەر لە گەڵ دەرچوونی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و سەركەوتنی راستڕەوە توندڕەوەكان لە فەڕەنسا ،ئیمانۆێڵ ماكرۆنی سەرۆكی ئەو وڵاتە پەرلەمانی وڵاتەكەی هەڵوەشاندەوەو داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی كرد.

چاودێران پێیان وایە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ئەوە دەردەخات كە ململانێی ئایندە لەنێوان چەپ و راستەكان دەبێت لە ئەوروپا ومانەوە لەناوەندی هێڵەكە ئاسان نابێت،هەر بۆیە دەنگێك بەرزبۆـەوە بۆ ئەوەی چەپەكان و سۆسیال دیموكراتەكان و پارتە سەوزە ژینگە پارێزەكان و تەنانەت گروپی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی ئەوروپا بەرەیەكی هاوبەش دروستبكەن لەبەردەم پارتە راستڕەوە توندرەِوەكان.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە