ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا دەریدەخات راسڕەوەكان لە پێشەوەن.
ئاشکرابوونی ئەنجامە بەراییەکانیدا، ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا پەرلەمانی هەڵوەشاندەوەو بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختەی دەرکرد.
ئیمانوێل ماکرۆن دەڵێت، زیادبوونی دەنگەکانی پارتە نەتەوەییەکان هەڕەشەیە لەسەر وڵاتانی ئەوروپا. مارین لوپێن سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن لە فەرەنسا ڕایگەیاند، ئامادەن دەسەڵات بگرنەدەست.
هەروەها لە نەمسا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا و هۆڵەندا ژمارەی دەنگی پارتە ڕاستڕەوەکان زیادی کردووە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بڕیاریدا پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و ئاماژەی بەوەشدا لە ٣٠ ئەم مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە فەرەنسا بەڕێوەدەچێت.
هەروەها بەپێی ئەنجامەکان ژمارەی کورسییەکانی پارتی سەوز و لیبڕاڵەکان کەمیکردووە و هەریەکە لەو دوو پارتە ٢٠ کورسیان لە دەستداوە.
بە پێچەوانەی ئەم وڵاتانەوە لە وڵاتە ئەسکەندەنافییەکان چەپ و سۆسیالیت و حزبە سەوزەکان لە پێشەوەن.