رۆژی پێنجشەممە 2025/7/31 ،لەشاری هەولێر بەئامادەبوونی شاندێکی مەکتەبی سیاسی وکۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان بەسەرۆکایەتی هیوا عومەر جێگیری سکرتێر و هاوڕییان د.کاوە مەحمود و د.کەماڵ شاکر، سکرتێرانی پێشووی حزبی شیوعی و شاندێکی حزبی شیوعی عێراق وحزب ولایەنەسیاسیەکان و کەسایەتی وپێشمەرگە وخانەوادەی هاوڕێ مولازم خدر ، یادی یەکساڵەی کۆچی دوایی بەڕیوەچوو.
مەراسیمەکە لەهۆڵی شەهیدانی عەنکاوەی حزبی شیوعی کوردستان بەڕێوەچوو، ئامادەبووان سەرەتا چەند چرکەیەک بۆ ڕێزلێنان لەگیانی پاکی مولازم خدر و سەرجەم شەهیدانی حیزب وگەل ڕاوەستان، پاشان ژمارەیەک مۆم داگیرسێنران و دواتر وتاری حیزبی شیوعی کوردستان لەلایەن هاوڕێ هیوا عومەر جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزب خۆێندرایەوە و دواتر ژمارەیەک وتە پێشکەشکران .
فەریق نعمان علوان سهیل ناسراو بە ملازم خدر، لە دایکبووی ساڵی ١٩٣٩ بوو، دەرچووی کۆلێژی سەربازی عێراق بوو بە پلەی ملازم، لە ساڵی ١٩٦٣ کودەتای شوومی بەعسیەکان ڕەتدەکاتەوە و دەبێتە پێشمەرگە و فەرماندەیەکی ئازا و چالاکی شیوعی دەبێت، پلەی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا فەریق دەبێت، لە ڕۆژی 31-7-2024 لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید کۆچی دوایی کرد.
May be an image of 6 people and dais
May be an image of 5 people and text
May be an image of 1 person and text
May be an image of 1 person and text that says 'Azadi Azadi do'
May be an image of 1 person and text that says 'Azadi'
May be an image of 1 person and text that says 'Azadi V'
May be an image of 2 people and dais
May be an image of 2 people and text
May be an image of 3 people
May be an image of 6 people
May be an image of 3 people and crowd
May be an image of 5 people and text
May be an image of 6 people and text


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا