رێگای كوردستان- فەرەنسا

بەر لە دەستپێكی ڤیستیڤاڵی لۆمێنتی لە رۆژانی 12 و 13 و 14 ئەیلولی 2025 لە فەرەنسا خێمەی حزبی شیوعی عێراق بە ئامادەبوونی نوێنەری پارتەكانی كۆمەنیستی فەرنسا و میسر و ئیران و فەلەستین و سودان و لبنان و سوریا و كوردستان كۆمەڵێك لە هاوڕێیانی حزبی شیوعی كوردستان و عێراق لە ئەوروپا و هەندەران كۆڕیكی سیاسی بۆ هاوڕێ رائید فەهمی سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق سازكرد و هاوڕێ هۆگر چەتۆ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانیش لە كۆڕەكە ئامادەبوو.

هاوڕێ رائید فەهمی رایگەیاند: بارودۆخی جیهانی لە سایەی سیستەمی سەرمایەداری كە چەندین نادادی و شەڕی هێناوەتە ئارا لەوانە شەڕی روسیا و ئۆكرانیا و ئیسرائیل و چەندین وڵات و ئەو كارەساتەی لە فەلەستین و ناوچەكە لوبنان و سوریا و یەمەن و ئیران .

ئەوەشی وت: كاریگەری ئەو بارودۆخە لەسەر ناوچەكە و گۆرانكاریەكان بە تایبەت ئەوەی ئەمریكا و ئیسرائیل دەیانەوێـت ئەنجامی بدەن لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بە سەرۆكایەتی ئیسرائیل، دیوی نەرمی پرۆژەی ئاینی ئیبراهیمیە و دیوی تری جارێكی تر مۆنۆپۆل كردنی سیاسی و ئابوری یە لە ناوچەكە و كەسیش بی بەش نییە و پشكی گەورە بۆ ئەوان دەبێت . 

سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: بارودۆخی عێراق و ناوچەكە پێویستی بە مۆدێلی تر هەیە بۆ سەروەری وەكو ئەوەی لە قەتەر رویدا ، ئامانج لاوازكردنی وڵاتانە نەك هەر میللەتان نەك ئەوەی دۆژمنە و ناكۆكە لەگەڵ ئەم سیاسەتە بەلكو تەنانەت ئەوەی دۆستیشە دەبێت لاواز بێت . 

هەر لە درێژەی كۆڕەكەدا، هاوڕێ رائید فەهمی ئەوەشی خستەڕوو: چۆن ڕووبەرووبونەوە ڕوودەدات ، ئەوەی ئێستا هەیە لە ناو وڵاتان بەریەكی چەكدار هەیە لە دەرەوەی دەوڵەت و خۆی بە بەرە دەزانی و دەوڵەتی پێ لاوازە و لە لاكەی تر دەوڵەت و سیستەمەكی ئەو هێزانە بە لاوازكردنی هێزی دەوڵەت دەبینن ئەوەش لە بنەمادا وەكو دەرئەنجام هەردوو لا لاوازدەبن . 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بۆ بارودۆخی عێراق بەداخەوە دەوڵەتێكی لاواز هەیە و لەسەر بنەمای پشك پشكانێ دامەزراوە و سیستەمی سیاسی كۆنترۆڵی كایەكانی حكومەت و هێزی سەربازی و سەرمایەی كۆنترۆڵ كردوە و كار لەسەر ئەوە دەكات بەشێك لە كۆمەلگاش سوودمەند بێت لەم بارودۆخە و هەمان گروپی سیاسی بەرهەم دەهێنن ، كە گەندەڵی كرۆكی ئەم سیستەمەیە كە هەیە ، ئەوەی لە عێراق بە ناوی بەرەی مقاوەمەیە توانای ئەو ململانێیەی نییە . 

هاوڕێ رائید فەهمی راشیگەیاند: حزبی شیوعی عێراق دیدگای بۆ چارەسەری ئەو بارودۆخەی عێراق ئەوەیە كە پێویستە دەوڵەتێكی نوێ لەسەر بنەمایی هاولاتی بوون و دیموكراسی و دادپەروەری دابمەزرێت و رێز لە مافی مرۆڤ و مافی نەتەوە و ئاینە جیاوازەكان بگرێت ، ئەوەی كە ئیستا قسە لەسەر دەكرێت ئەوەیە كە عێڕاق دەگورێـت بە هێزی دەرەكی كە چوارچێوەی دیار نییە چۆن دەبێت ، ناوخۆ و هێزی كۆمەلگا ئەگەری هەیە تشرینی تر دروست بێتەوە و خەڵك ڕاپەرێ لە سیستەمی سیاسی ئیستا .

سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق وتیشی: ئێمە كاتێك دەچینە هەڵبژاردن  بە قۆناغێكی تێكۆشانی دەزانین و لەگەڵ ئەوەی سەرنجمان زۆرە بەتایبەت ( بەكارهێنانی ماڵی گشتی ، هێزی سەربازی و حزبەكان ، كڕینی دەنگی دەنگدەر )، لەگەڵ ئەوە بایكۆت لە ئێستادا زۆر فروانە بەڵام ئەم هێزە سیاسیە ئەوەی پێخۆشە كە دەبێت ڕووبەڕووی ببینەوە .

شایەنی باسە لە كۆرەكە هاوڕێ هۆگر چەتۆ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان ئامادەبوو و پاشان چەند سەرەنجێكی خستەڕوو تایبەت بە بارودۆخی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو كە دەبێت دڵنیابینەوە لە دەنگی تەواوی هێزی چەپ و دیموكراسی خوازەكان و رێگای دیموكراسی و ئاشتی سیاسی باشتر دەبێت لە گۆرانكاری لە رێگای هێزی چەكداری و توندوتیژی .

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا