
رۆژی ۱۲ـی تشرینی دووەمی ۲٠۲٤ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە شاری هەولێر، بەئامادەبونی محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و د. کاوە مەحمود، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و بەڵێن عەبدوڵا، سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هەرسێ لایەنی پێکهێنەری هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە.
لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆكرا لە سەر باورودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەو ساختەكاری و پێشیلكاریانەی ڕووی دا لەلایەن هەر دوو حزبی دەسەڵاتدارەوەو پێكهێنانی كابینەی حكومەت.
لە كۆبونەوەكەدا جەخت كرایەوە لە سەر بەهێزكردنی پەیوەندی هەر سێ لایەن و پابەند بوون بە ناوەرۆكی ڕێككەوتنی نێوان هەر سێ لایەن.
هەروەها باسی سەردانی محەمەد شیاع سودانی بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبونەوەی لەگەڵ حیزب و لایەنە كوردستانییەكان باس کرا.
