ڕۆژی یەکشەممە ١٠-٨-٢٠٢٥ هاوڕێ ئەبوو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی سەردانی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستانی کرد.
لەلایەن هاوڕێ ڕێباز سکرتێری مەڵبەند و ئەندامانی مەڵبەند پێشوازی لێکرا.
لە سەردانەکەدا وێڕای هەڵوەستە کردن لەسەر ئەنجامی کۆنگرەی هەشتەمی حزب، گفتوگۆ لەسەر میکانیزمەکانی پەیوەندی نێوان حزب و جەماوەر و داکۆکیکردن لە مافەکانیان کرا.
هاوڕێ ئەبوو کاروان چەند سەرنج و پێشنیارێکی خستەڕوو و هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی مێژوویی پێگەی حزب لە هەولێر و هەڵسوڕانی مەڵبەندی هەولێر لە هەموو بوارەکاندا بەرز نرخاند و تەئکیدی لەسەر دیداری بەردەوامی ناوەند و جومگە حزبییەکان کردەوە لە پێناوی راپەڕاندنی ئەرکەکان کە بە پلەی یەکەم تێکۆشانە لە پێناو نان و کار و ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لەم قۆناغەدا.