ڕۆژی شەممە 23/8/2025 کاتژمێر 10 ی بەیانی لیژنەی فکری و ڕۆشنبیریی مەڵبەندی هەولێر،کۆرێکی دەربارەی پرۆسەی هەڵبژادن بۆ هاوڕێ هۆگر چەتۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان ڕێکخست.
لەم کۆڕەدا هاوڕێیانی سکرتێر و ئەندامانی مەڵبەند و کۆمیتەکان بەشداربوون.
لە کۆڕەکەدا هاوڕێ هۆگر چەتۆ بە وردی زانیارییەکانی دەربارەی هەڵبژاردنی خولی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران بە گشتی و کۆی لیست و کاندیدە پەسند کراوەکان و ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و میکانیزمی ئەنجامدانی پرۆسەکە خستەڕوو.
بەشی کۆتایی تایبەت بوو بە پرسیار و سەرنج و گفتوگۆی بەشداربووان.