
ئێوارەی یەکشەممە ٦-٧-٢٠٢٥ لە شاری هەولێر، هاوڕێیان هیوا عومەر جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی، هۆگر چەتۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی، ڕێباز هاشم ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان، لە دوو سەردانی جیاوازدا، سەردانی ماڵی هاوڕێیانی دێرین، کرێکار ئەندامی پێشووتری مەڵبەندی هەولێری حزب و بورهان مەخمووری پێشمەرگەی دێرینیان کرد.
هاوڕێیان کرێکار و بورهان مەخمووری خۆشحاڵ بوون بەم سەردانە و بەخێرهاتنی گەرمی هاوڕێیانییان کرد، ئەنجامەکانی کۆنگرەیان بە ئیجابی هەڵسەنگاند و بۆچوون و پێشنیارەکانیان لە پێناوی خزمەتکردن بە حزب و تێکۆشان لە پێناوی گەل و وڵات دەربڕی و هیواداربوون ئەم سەردان و دیدارانە لەگەڵ هەموو ئەو هاوڕێ و تێکۆشەرە دێرینانەی بە هەر هۆیەک لە دەرەوەی چوارچێوەی حزبن درێژەیان پێبدرێت و گوێ لە ڕا و سەرنجی هەمووان بگیرێت.
