رێگای كوردستان/ هەولێر
رۆژی پێنجشەممە 2025/7/ 10 لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، هاوڕێ ئەبوكاروان سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و بەیاوەری جێگری سكرتێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی و مەكتەبی پەیوەندییەكانی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، پێشوازیان لە شاندێكی حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بەسەرۆكایەتی كەمال كەریمی ئەندامی دەفتەری سیاسی و شاندێكی یاوەری كرد.
شاندی میوان پیرۆزبایی گەرمیان ئاراستەی سەركەوتنی كۆنگرەی هەشتەم و هەڵبژاردنی سكرتێر و كۆمیتەی ناوەندی نوێی حزبمان كرد.
لەبەرامبەردا حزبی شیوعی كوردستان، زۆر سوپاسی شاندی میوانیان كرد بۆ ئەو سەردان و پیرۆزباییە.
لەتەوەرێكی تردا، جەخت لەسەر پەیوەندی دێرینەكانی هەردولا كرایەوە