رێگای كوردستان/ هەولێر
مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموكرتی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت: "هیوادارین ئەم یادە ببێتە وێستگەیەک بۆ هەڵوەستە کردن لەسەر ئەو گیروگرفتانەی دوچاری پرۆسەی سیاسی بووەتەوەو کاری جدی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سیاسی و ئابوری و پرۆسەی حوکمڕانی و کێشەی موچە و بژێوی ژیانی هاوڵاتیان بکرێت".
دەقی بروسكەكە:
بەرێز/ کاک مەسعود بارزانی
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەرێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی حەفتا و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین.
پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک یەکێک لە حزبە سەرەکییەکانی گۆڕەپانی سیاسی کوردستان، ڕۆڵێکی مێژوویی و دیاری لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە.
ئێمە لە حزبی شیوعی کوردستان، وێڕای پیرۆزباییمان، جەخت لەسەر پەیوەندی مێژوویی هاوبەشمان دەکەینەوەو هیوادارین کە ئەم یادە ببێتە وێستگەیەک بۆ هەڵوەستە کردن لەسەر ئەو گیروگرفتانەی دوچاری پرۆسەی سیاسی بووەتەوەو کاری جدی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سیاسی و ئابوری و پرۆسەی حوکمڕانی و کێشەی موچە و بژێوی ژیانی هاوڵاتیان بکرێت . کە دەکرێت لەم ڕێگایەوە هەنگاو بۆ پتەوترکردنی گیانی تەبایی و یەکڕیزی لە نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستاندا بنرێت کە زەمانەتە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و گەیشتنی گەلەکەمانە بە ئامانجەکانی .
دووبارە پیرۆزە.
مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان
2025/8/16