
لە رێككەوتی 26ی 7ی 2025 كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان كۆبونەوەی خولی خۆی ئەنجامدا، بەپێی زانیارییەكانی ڕێگای كوردستان، لەم كۆبوونەوەیەدا چەندین بڕیاری گرنگ وەرگیراوە بۆ دروستكردنی فشاری سیاسی و جەماوەری و كاری هاوبەش لەگەڵ لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن و ئەو هێزانەی لە دەرەوەی حزبە دەسەڵاتدارەكانن.
پرسی خراپی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیان لە قەیرانی مووچە و بێكاری و هەژاری و بەتایبەتكردنی كەرتەگشتییەكان، بابەتی سەرەكی كۆبونەوەكەبووە.
لە لایەكی دیكەوە، بەپێی هەمان سەرچاوە، كۆمیتەی ناوەندی چەندین بڕیاری دیكەشی وەرگرتووە لە بواری كاری ناوەخۆیی وگەراندنەوەی هاورێیانی دابڕاوو ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق .


