ئەمڕۆ دووشەمە ٢٠٢٥/٨/٢٥، بە بۆنەی یادی (30) ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، شاندێکی حزبی شیوعی کوردستان، کە پێکهاتبوو لە بابەعەلی جەباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوەندی و ژمارەیەک لە ئەندامانی پەیوەندییەکانی ناوەندی و چاودێری ناوەندی، سەردانی مەکتەبی سیاسی، ئەو حزبەیان کرد و لەلایەن مام خدر، سکرتێری گشتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پێشوازی کران.
شاندەکە، پەیامی حزبی شیوعی، ئاراستەی مام خدر کرد و هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچونیان بۆ خواستن.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بەڕێز/ مام خدر
سكرتێری بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
بەڕێزان: ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
بابەت/ بروسکەی پیرۆزبایی
بەناوی حزبی شیوعی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان دەکەین بە بۆنەی یادی (30) ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتان. بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان وەکوو هێزێکی سیاسی، دیموکراتی، جەماوەریی پێشکەوتنخواز ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی مافەڕەواکانی گەلی کوردستان.
ئێمە لە حزبی شیوعی کوردستان بە بایەخەوە لە خەبات و تێکۆشانی ئێوە دەڕوانین و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین. کاری هاوبەشمان لە چوارچێوەی لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستانی لە پێناو داکۆکی کردن لە مافەڕەواکانی هاوڵاتیانی گەلی کوردستان دەرخستەی بەهێزبوونی پەیوەندی نێوانمانە و جەخت لەسەر پەیوەندیمان دەکەینەوە.
دووبارە پیرۆزە.
حزبی شیوعی کوردستان
مەکتەبی سیاسی
٢٥-٨-٢٠٢٥


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا