دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەمە ٢٠٢٥/٩/١٠ شاندێکی حزبی شیوعیی کوردستان، لە شاری سلێمانی سەردانی رەوتی هەڵوێستی کرد .
شاندەکە پێکهاتبوو لە هاوڕێ ئەبوکاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعیی کوردستان و هاوڕێیان عوسمان زیندانی و فاخری شەهید زاهیر ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی ، لە لایەن عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست و بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی ئەو رەوتەوە پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارێکی دۆستانەدا هەردوولا بەتێرو تەسەلی گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی کوردستان و پێشهات و ڕوداوەکانی ئەم دوایە کرد. هەروەها دۆخی خراپی ژیان و گوزەرانی خەڵک بەگشتی و مووچە خۆران بەتایەتی هەڵوێستەی لەسەر کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر کردەوە کە هەرچی زووە چارەسەری ئەم دۆخە خراپە بکرێت و چیتر یاری بەچارەنوس و ژیان و قوتی خەڵک نەکرێت.
لە کۆتایدا جەخت لەسەر پەرەپێدان بە پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوولا کرایەوە.