
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤-٩-٢٠٢٥ شاندێکی باڵای حیزبی شیوعی کوردستان پێکهاتبوو لە هاوڕێیان ئەبو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و سوبحی مەهدی، باباعەلی جەباری ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی، ڕێباز هاشم ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، نەبەز مستەفا ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ناوەندی ، سەردانی کۆمەڵی دادگەری کوردستان یان کرد.
لەلایەن مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان وژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی، پێشوازی حزب کران.
سەرەتا هاوڕێیان پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی پێنجەم و هەڵبژاردنەوەی م.عەلی باپیریان بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرد.
پاشان هەردوولا باسیان لە ڕەوشی سیاسیی هەرێمی کوردستان و دۆخی خراپی ژیان و گوزەرانی فەرمانبەران و کارکردن لەسەر خاڵە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو لا بە تایبەت و هەماهەنگی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بە گشتیی كرد.

