ڕۆژی یەکشەمە (١٤-٩-٢٠٢٥)، شاندێکی حزبی شیوعی کوردستان،بەسەرۆکایەتی هاوڕێ ئەبوکاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان یان کرد لەشاری سلێمانی.
لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ژمارەیەک لە ئەندامانی جڤاتی گشتی پێشوازی کران.
لە دیدارێکی دۆستانەدا سەرەتا بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەو هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی لەهاوڕێیان کرد و هیوای سەرکەوتن و تێکۆشانی بەردەوامی بۆ خواستن،پاشان هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر دواین پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێم و عێراق و ناوچەکە کرا.دۆخی خراپی خەڵکی کوردستان و مووچە خۆران بەتایبەتی یەکێکبوو لەتەوەرە سەرەکیەکانی دیدارەکەو بەگرنگیانزانی کۆتایی بەم دۆخە خراپە بهێنرێت و چیتر خەڵک لەوە زیاتر برسی نەکرێت و دەسەڵات چارەسەری ئەم دۆخە خراپە بکات.
هەروەها هەماهەنگی وباشترکردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا تەئکیدی لەسەر کرایەوەو کاری هاوبەش لەپێناو گەیاندنی داخوازییەکانی هاووڵاتیان بە پێویست زانرا.