ئەمڕۆ پێنج شەممەڕێکەوتی ٢٠٢٥/٨/٧ وەفدێکی کۆمیتەی ڕێکخستنی کۆیەی حـزبـی شـیـوعی کوردستان، کە پێك هـاتبوو لە بـەرپرس و کارگێڕ و ئەندامان کۆمیتە سەردانی(سەنتەری شێخ باز بۆ خانەنشینانی کۆیە)، یان کـرد. لەلایەن کـاك ( مـەریـوان ئاغا )، سەرپەرشتیاری سـەنـتـەری خـانەنـشـیـنـان پـێـشـوازیان لێکرا.
هاوڕێیانی حزبمان دەست خۆشیان کرد لە کردنەوەی سەنتەرەکە کە جـێـگـای خـۆشـحاڵی و پێزانینی تووێژی خانەنشیانە و بۆتە جـێـگـایـەك بـۆ پـشـوودان و کـۆکـردنـەوەی تـوێـژی خانەنشیان لە کۆیە، سەرەڕای پێشکەش کردنی چـەندیـن خـزمـەتـگـوزای تـر، لـەبـواری تەندروستی و خۆیندنەوە و وەرزش و هتد...
لەلایەن هاوڕێیانی کۆمیتەی ڕێکخستتنی کۆیەی حزبمان و کتێبخانەی ( بـیـری نـوێ )، لـە کـۆیـە زیـاتـر لە ( ٢٠٠ )، کـتـێـبـی جـۆراو جـۆر کـرایـە دیـاری بـۆ کـتـێـبـخـانـەی سـەنـتـەرەکـە.