ـڕۆژی یـەك شـەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٨/٣ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت دا لە گوندی بـۆگـدی سـەربڵـنـدی ناحیەی ئـاشـتی قەزای کۆیە، بە ئامادەبوونی هاوڕێیانی کۆمیەی ڕێکخستنی کۆیەی حزبی شیوعی کوردستان و کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی کوردستان لقی کۆیەو ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی گوندی بۆگد و کەس و کاری شەهید شەپۆل  ڕێکخراو( پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی عێراق)، وەك وەفاداریەك هەڵسان نوێ کردنەوەو ڕێکخستنەوەو نوێ کردنەوەی ئارامگەی شەهیدی قارەمان و پارتیزانی حزبمان. ( جەنگی کەریم عبداللە )، ناسراو بەهاوڕێ " شەپۆل بۆگدی.

 شایانی باسە شەھید شەپۆل یەکێک بوو لەو پارتیزانانەی دوای ئەنفالیش سەنگەریان چۆڵ نەکرد،  لە بەرە بەیانی ٥-٣-١٩٨٩ بەچاوساغی جاشە خۆفرۆشەکانی قاسماغا و بە پشتیوانی هیلیکۆپتەر، هێزێکی گەورەی ڕژێم هێرشیان کردە سەر پەناگەی نهێنی پارتیزانانی شیوعی لە شاخی کۆسرەت،  دوای شەڕ و  نەبەردیەکی گەورەدا لەگەڵ هاوڕێ رێباز شەھید دەبن و دەگەنە کاروانی نەمران.

May be an image of 1 person, monument and text

May be an image of 9 people and text


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا