هۆگر چەتۆ ڕایگەیاند، هەموو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن کە هەڵبژاردن دواناخرێت و لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە دەچێت 

ئەمڕۆ یەکشەممە 31/8 مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان کۆڕێکی فراوانی تایبەت بەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراقی بۆ هاوڕێ هۆگر چەتۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی ناوەندی ڕێکخست،

لە کۆڕەکەدا ژمارەیەک لە کادیری حزبی سنوری مەڵبەندی کەرکوک ئامادەی بوون،هۆگر چەتۆ تیشکی خستە سەر بارودۆخی سیاسی عێراق و ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە ئەگەری تێکچونی دۆخی عێراق و دواخستنی هەڵبژاردن و گرفتەکانی بەردەم بەڕێوەچونی هەڵبژاردن و ووتی،گرفت هەیە لە بەردەم بەڕێوەچونی هەڵبژاردن وەک دوورخستنەوەی کاندید و هەڕەشەی خۆپیشاندان لەیادی خۆپیشاندانەکانی تشرین و ململانیەی نێوان لایەنە سیاسیەکان، بەڵام ئەمانە گرفتی گەورەنین کە ببنە هۆی دواخستنی هەڵبژاردنەکان

ڕاشیگەیاند بەپێی شرۆڤەو خوێندنەوەی شرۆڤەکارە سیاسیەکان تێکچونی دۆخی عێراق وەک دەڵێن بەهۆی هەژمونی ئێران و گروپە چەکدارەکانەوەو گۆڕانکاری بە شێوەی ئاڵۆزی بە دوور دەزانرێت،ووتیشی ئەگەر هەوڵی گۆڕانکاری لە عێراق بدرێت بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی ئێران ئەوا دوور نییه ئەم هەڵبژاردنە ئامرازی گۆڕانکاری بێت لەو بوارەدا،بۆیە ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن هەڵبژاردنەکان لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە دەچێت و هەموو ئامادەکاریەکان بۆ ئەنجامدانی کراوەو دواخستنی هەڵبژاردن ئەگەرێکی لاوازە 

هۆگر چەتۆ ووتی لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەرفەتی ساختکاری بە شێوەیەکی بەرچاو کەم کراوەتەوە و ئەگەری ئەنجامدانی ساختەکاری لاوازە.

May be an image of 5 people

May be an image of 4 people and people studying

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا