رێگای كوردستان/ هەولێر
ئەمرۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی 2025/7/10 . بە مەبەستی پیرۆزبایی کردنی سەرکەوتنی هەشتەمین کۆنگرەی حزبی شیوعی کوردستان و هەڵبژاردنی هاوڕێ (ئهبو کاروان) بە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، شاندێکی باڵای کونسڵگەری گشتی میللی چین لە هەولێر کە پێکهاتبوون لە ( لیو جون) سەرکونسڵی گشتی میللی چین و بەرێزان ( تانغ يان - لیو جیاهوا) له مەکتەبی سیاسى كونسڵگەری گشتی چین و شاندی یاوەری سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبمانیان کرد .
لەلایەن شاندێکی باڵای حزبمان حزبی شیوعی کوردستان کە پێکهاتبوون لە هاوڕێ (ئهبو کاروان) سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبمان٫ حزبی شیوعی کوردستان و جێگری سكرتێر و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و پەیوەندییەکانی ناوەندی حزب پێشوازییان لێکرا.
وێرای گەیاندنی پیرۆزبایی کونسڵگەری میللی چین بەڕێزیان بروسکەی پیرۆزبایی حزبی شیوعی چینیان گەیاند بە حزبمان.
لەم دیداردا کۆمەڵێک پرسی هەنووکەيی سەبارەت بە جیهان و وڵاتانی ئقلیمی و رۆل و کاریگەی وڵاتی چین لە جیهان بە گشتی تاوتوێ کرا.
لەکۆتایی دیارەکەدا جەخت لەسەر بەردەوامبوون و بە هێزبوونی پەیوەندییەکانی حزبمان، حزبی شیوعی کوردستان و کونسڵگەری گشتی چین و حزبی شیوعی چین کرایەوە.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی حزبی شیوعی چین بۆ حزبی شیوعی كوردستان:
ئەمەش دەقی بروسكەی پیرۆزبایی حزبی شیوعی چین بەزمانی كوردی:
پەیامی پیرۆزبایی
کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان _ عێراق
بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە هەواڵی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەشتەمین کۆنگرەی نەتەوەیی حزبی شیوعی کوردستانی عێراقمان پێگەیشت. بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چین پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی حیزبە بەڕێزەکەت دەکات، هیوای پێشکەوتنی زیاتری حزبەکەتان بە سەرکردایەتی سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی هاوڕێ ئەبو کاروان دەخوازین.
حزبی شیوعی چین پەیوەندی دۆستایەتی لەگەڵ حزبی شیوعی کوردستان بە نرخ دەزانێت، هەروەها دەخوازین ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و قازانجی هاوبەش لەگەڵ حزبەکەتان و هاوکاری پراکتیکی لە بوارە جیاجیاکاندا قووڵتر بكەینەوە، هەروەها دەستپێشخەری شارستانییەتی جیهانی بە هەوڵی هاوبەش جێبەجێ بكەین، بەمەش بەشداری دەکەین لە پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشە ستراتیژییەکانی نێوان چین و عێراق بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات و هەردوو گەل.
بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە
لە کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چین
٢ی تەمموزی ٢٠٢٥ی زایینی
پەکین