کونسوڵی چین لە هەولێر لەسەر تەقەکردن لە بارەگای حزبی شیوعی کوردستان هاتە دەنگ.

هاوڕێی ئەزیزم ئەبو کاروان 

بەداخەوە هەواڵی هێرشکردنە سەر بارەگای حزبەکەتانمان لە ناحیەی قەرەهەنجیری پارێزگای کەرکوک  پێگەیشت

بەناوی کونسوڵی گشتی کۆماری چین لە هەولێر،هاوپشتی و هاوسۆزی تەواوی خۆمان بە هاوڕێیانی حزبەکەتان دەگەیەنین،

هاوکات سەر لەنوێ جەخت لەسەر پەیوەندی بە هێزی نێوان هەردوو حزبی شیوعی چین و حزبە بەڕێزەکەتان دەکەینەوە،

خوازیارین بەیەکەوە لە کاری  بەردەوام دابین بۆ تێپەڕاندنی ئالەنگاریەکان و هەوڵە هاوبەشەکانمان بەگەڕ بخەین لە پێناو بەرژەوەندی گەلەکانمان.

 

لیو جیون، کونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا